تەرمی ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ئیبراهیم ئەل ئیبراهیم بەخاک سپێردرا

ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ئیبراهیم ئەل ئیبراهیم کە لە دێر حافر شەهید بوو، لە دەرباسیە لە گۆڕستانی شەهید ڕۆستەم جودی بەخاک سپێردرا.

ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ئیبراهیم ئەل ئیبراهیم کە ٩ ی کانوونی دووەم لە هەرێمی دێر حافر لەسەر ئەرکەکەی شەهیدبوو. ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی شاری دەرباسیە ئەمڕۆ لە گۆڕستانی شەهید ڕۆستەم جودی لە گوندی بەرکەڤر مەراسیمی بەخاکسپاردنیان بۆ شەهیدەکە ئەنجامدا.

پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، ئەندامی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی جەزیرە زیوەر عەلی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید کرد و ڕایگەیاند هەرێمەکە بە قۆناغێکی سەختدا تێدەپەڕێت، گوتی: "پێویستە بەهاکانمان بپارێزین و تا سەرکەوتن شوێنکەوتەی شەهیدان بین".

لە بەڕێوەبەرانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی دەرباسیە ئالان داود تیشکی خستەسەر تێکۆشانی شەهید ئیبراهیم کە سیمبولێکی وڵاتپارێزی بووە و لە چەندین ئۆپەراسیۆنی پاراستنی هەرێمەکە بەشداربووە، گوتی: "تا دوا سات بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی قارەمانانە شەڕی کرد".

پاشان ناسنامەی شەهید خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.

جەماوەر بە بەرزکردنەوەی درووشم و هەلهەلە تەرمی شەهید ئیبراهیمیان بەخاکسپارد.