تەڤ – دەم: گەلی کورد و پێکهاتەکانی پێویستە تێکۆشان فراوانتر بکەن

تەڤ – دەم ئاماژەی بە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کرد و داوای فراوانکردنی تێکۆشانی لە گەلی کورد و پێکهاتەکانی کرد.

تەڤگەری کۆمەڵگای دیموکراتیک (تەڤ –دەم) لەبارەی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەدژی گەلی هەرێمەکە و شەنگال راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"دەوڵەتی فاشیستی تورک لەم دواییانەدا هێرشە ئاسمانیەکانی زیاد کردووە. هاوکات لەگەڵ روداوەکانی ئەفغانستان تاوانی دیکە ئەنجام دەدات. بەم شێوەیە هەموو رێککەوتنێک لەگەڵ روسیا و ئەمریکا لەبارەی سنورەوە پێشێل دەکات. بووەتە لایەنەک کە بە هەموو شێوەیەک شەڕێکی سەخت لەدژی ئیرادەی گەلانی هەرێمەکە بەڕێوە دەبات و هاوسەنگی هەرێمەکە دەخاتە مەترسیەوە.

لەنێو هەفتەیەکدا دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە بەرانبەر بێدەنگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، حکومەتی بەغدا و هەولێر، زۆر تاوانی دڕندانەی لەدژی خەڵکی مەدەنی و بە تایبەتی شەنگال ئەنجامداوە. بێ دوودڵی تاوانەکانی لە رۆژئاوا بەردەوامی پێدەدات و هێرشی کردە سەر ناوچەی زرگانی سەر بە تەل تەمر و لە ئەنجامدا دوو کەس شەهید بوون و ژمارەیەک کەسیش بریندار بوون. هەروەژا لە شەنگال بە شێوەیەکی بەردەوام ئۆتۆمبێڵی خەڵکی مەدەنی دەکاتە ئامانج و هەرێمەکە تۆپباران دەکات.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک تاوانی قێزەون لە عەفرین، سەرێکانی و گرێ سپیش ئەنجام دەدات، دەیەوێت بەم شێوەیە ئیرادەی کۆمەڵگای بەرخۆدێر و تێکۆشەر بشکێنێت کە بۆ ژیانێکی بەشەرەف و ئازاد تیدەکۆشن.

تاوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، تاوانەکانی شەڕی لە جیهاندا تێپەڕاندووە. پینۆچیت لە کۆماری چیک، میلۆسێڤیچ لە یۆگۆسلوڤاکیا و مۆسۆلینی لە ئیتاڵیای تێپەڕاندووە. بەڵام هێرشەکانی دەوڵەتی تورک ناتوانێت ئیرادەی ئێمە بشکێنێت کە لەسەر بەهای پیرۆز، پێوانەی ئەخلاقی لە بەرانبەر داگیرکەری دروست بوون.

ئێمە بە توندی بێدەنگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و دەوڵەتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەبەرانبەر دۆخی هەرێمەکە و روسیا شەرمەزار دەکەین. پێویستە دەست لە بێدەنگی لەبەرانبەر تاوانەکانی دەوڵەتی تورک هەڵگرن.

بانگەوازیمان بۆ گەلی کورد و هەموو پێکهاتەکانی ئەوەیە کە تێکۆشان فراوان بکەن کە شایەنی هێڵی شەهیدانی کۆمەڵکوژی زرگان و تەل تەمر بین."

ف.ق