تەڤ-دەم لە راگەیەندراوێکدا داوای کردووە لە دژی بەردەوامی گۆشەگیری رەهای سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان رێکخراوە نێونەتەوەییەکان بە تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان گوشار بخەنە سەر دەوڵەتی تورک.
راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:
"سیاسەتێک کە دەوڵەتی تورکی فاشیست بەڕێوەی دەبات، سیاسەتێکی تاوانکارانەیە و ریشە و سەرچاوەکەی بۆ سەردەمی عوسمانی دەگەڕێتەوە. حکومەتی فاشیستی لە بەرەوپێشچوونی کۆمەڵگا یاخود بونیادنانی پێوانە دیموکراسیە راستەقینەکان چ لە تورکیا و چ لە سڵاتانی دەوروبەری دەترسێت، هەربۆیە هەوڵ دەدات کە بە هەموو شێوازەکان تۆڵە لە ئیرادەی ئەوان بستێنێت.
لەم سەردەمەدا تورکیا دەبینێت کە ناوەندێکی سەرەکی کە کاریگەری دەکاتە سەر هەرێمەکە و جیهان رێبەر عەبدوڵا ئۆجالانە. رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان رۆحی بەرخودانی ئیرادەی گەلان و کولتورە مرۆڤایەتیەکانیان زیندووکردەوە، بەڵام حکومەتی فاشیست لەو بەرەوپێشچوونە دەترسێت؛ هەربۆیە بە شێوەی مەبەستدار سیاسەتی قڕکردن بەڕێوەدەبات تا دۆزی رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان نە لەناوخۆ و نە لە دەرەوە نەجوڵێندرێت.
لەو رێگەوە دەوڵەتی فاسیست هەوڵ دەدات تاوانەکانی خۆی پەردەپۆش بکات و لە بەرپرسیارێتیەکانی خۆی لە بەرامبەر تێکۆشان و بەرخودانی رێبەرایەتی و مافە رەواکانی وەک دیلێک بۆ مرۆڤایەتی ئازاد، هەڵدێت. لەسەر ئەوە دەبێت حکومەتی فاشیستی تورک روونکردنەوە بۆ رای گشتی بدات و رێگە بە دیدار و چاوپێکەوتنی فەرمی بدات، تا چارەنووسی رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە دوای بوومەلەرزەکە روون بێتەوە.
ئێمە وەک بزوتنەوەی کۆمەڵگای دیموکراتیک (تەڤ-دەم) داوا لە هەموو رێکخراوە نێونەتەوەییەکان بەتایبەتی رێکخراوەکانی ژێر چەتری نەتەوەیەکگرتووەکان، رێکخراوەکانی پەیوەست بە مافی زیندانیان و سی پی تی دەکەین کە گوشارەکانیان بۆ سەر حکومەتی تورک چڕ بکەنەوە و ناچاری بکەن چارەنووسی رێبەرایەتی ئاشکرا بکات، با رێگە بدات شاندێک رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ببینێت و ئاگاداری دۆخی تەندروستی ئەو بن و بۆ ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ هەنگاوی کرداری بنرێت.
هاوکات داوا لە گەلان و پێکهاتەکان لە کوردستان و لە دەرەوەی هەرێمەکە، سەرجەم هێزە سیاسیەکان، هێزە نیشتمانییەکان، رێکخستنەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەکەین کە بڕژێنە گۆڕەپانەکان، پشتیوانی لە بەرخودانی سەردەمیانەی رێبەرایەتی دەرببڕن. داوا لە گەلەکەمان دەکەین کە بەشداری چالاکییەکانی خێمەدانان و ئێشکگری ببن کە بۆ پستیوانی لە گەلی باکووری کوردستان و هەڤاڵانی ناو زیندان لە شارەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا دەستیپێکردووە. تا شکاندنی گۆشەگیری سەر رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، گوڕ بە تێکۆشان و بەرخودان دەدەین".
هـ . ب