تووڕەیی خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دژی هێرشە داگیرکارییەکان زیاتر دەبێت
خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیان بۆ سەر هەرێمەکە شەرمەزار کرد و هەوڵەکانی بۆ تێکدانی هەڵبژاردنەکان زیاتر دەبێت.
خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیان بۆ سەر هەرێمەکە شەرمەزار کرد و هەوڵەکانی بۆ تێکدانی هەڵبژاردنەکان زیاتر دەبێت.
بەرپرسانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ١١ ی حوزەیران، هەڕەشە و هێرشەکانیان بۆ سەر هەرێمەکە زیاتر دەبێت.
دەوڵەتی تورک دوێنێ بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی هێرشبەر، هێرشی کردە سەر کانتۆنی جەزیرە. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٤ شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) شەهیدبوون و ١٢ هاوڵاتی برینداربوون.
بەرامبەر هێرش و هەڕەشەکان، تووڕەیی گەل زیاتر بووە، مەجلیسی گشتی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیەی حەلەب، مەجلیسی بەڕێوەبەری کانتۆنی ڕەقە، کۆنفیدراسیۆنی ڕێکخراوی جڤاکی دیموکراتیکی کانتۆنی ڕەقە، دەسپێشخەریی گەلی شاری عامودا و مەجلیسی بەڕێوەبەری کانتۆنی عەفرین و شەهبا ڕاگەیاندراوی هاوبەشیان خوێندەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هێرشەکانی سەر هەرێمەکە شەرمەزار کرا و بانگەواز لە گەلی هەرێمەکە کرا خاوەنداری لە هێزە سەربازییەکان بکەن و دەسکەوتەکانی شەهیدان بپارێزن.
ئاماژە بەوە کراوە، دەوڵەتی تورک بەم هێرشانە دەخوازێت پرۆسەی هەڵبژاردن ئاستەنگ بکات، لە وەختێکدا خەریکە ئیدارە خۆبەڕێوەبەر لە ئاستی نێونەتەوەییدا دانی پێدا دەنرێت.
بانگەواز لە ڕێکخراو و دەستەکانی جیهان پەیوەست بە مافەکانی مرۆڤ کراوە، ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن و هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکە ڕاوەستێنن.