تیرۆری تورک لە عەفرین: کەسێکی دیکە ڕفێنرا

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە عەفرین کە بە تەواوی رژێمی تیرۆرە، کەسێکی دیکەی مەدەنی ڕفاند.

ڕێکخراوی تاوانی تورک بە ناوی 'پۆلیسی سەربازی' کە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ناوچەی جندرێسی عەفرین هاوڵاتیەکیان ڕفاند.

بەپێی سەرچاوەکان کەسەکە ناوی عەلی عەبدۆ حەسەنە و ٢٧ساڵە و خەلکی گوندی کەفەر سەفرەیە.

چارەنووسی ئەو هاوڵاتیە نادیارە و نازانرێت بۆ کوێ براوە.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک ٢١ی تەمووز ٢ کەسی دیکەی لە گوندی سلۆری جندرێس ڕفاند و بۆ شوێنێکی نادیار براوە.

لە ١٩ی تەمووزدا لە گوندێکی ناوچەی شەرای عەفرین کەسێک و لە جندرێسیش ٢ کەسی رفاند.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ئازاری ٢٠١٨ەوە کە عەفرینی داگیر کردووە، خەڵکی مەدەنی، دەکوژێت، ئەشکەنجە دەدات و دەڕفێنێت و فیدیە لە گەل وەردەگرێت و بووەتە رێکخراوێکی مەترسیداری تیرۆر و جیهانیش لەبەرانبەری بێدەنگە.

ف.ق