'وەک چۆن لەسەر دەستی ژنان داعش تێکشکا، داگیرکەرییش تێکدەشکێت'
ژنانی گەنج دوای ئەوەی ئامادەباشی و سەفەربەرییان راگەیاند، باسیان لەوەکرد کە وەک چۆن ژنان داعشیان تێکشکاند، بەهەمان شێوە داگیرکەرییش تێکدەشتێکنن.
ژنانی گەنج دوای ئەوەی ئامادەباشی و سەفەربەرییان راگەیاند، باسیان لەوەکرد کە وەک چۆن ژنان داعشیان تێکشکاند، بەهەمان شێوە داگیرکەرییش تێکدەشتێکنن.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هەڕەشەی داگیرکردنی کۆبانێ دەکەن. لە دژی ئەوە ژنانی گەنجی کۆبانێ سەفەربەرییان راگەیاند.
دوو لەو ژنە گەنجانەی بەشدارییان لە سەفەربەرییەکەدا کردووە، قسەیان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.
ئەندامی یەکێتی ژنانی گەنجی کۆبانێ ئیسلام ئیبراهیم بەکی باسی لەوەکرد کە ئەوان لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکان سەفەربەرییان راگەیاندووە و وتی، "ئێمە شان بە شانی گەلەکەمان و شەڕڤانانمان تا کۆتایی دەوەستینەوە، خاوەنداری لە ئەرکی پاراستنی خاکەکەمان دەکەین. وەک چۆن بە دەستی ژنان داعش تێکشکا، ئەمجارەش بە دەستی ژنان داگیرکەر و چەتەکانی تێکدەشکێن. هێزی خۆمان سەلماندووە، گەر یەک گەنجیش بمێنێتەوە، بەرخودان هێڵی سەرەکیمانە."
'کۆبانێ هێڵی سوورە'
راشیگەیاند، هێز و بڕوای خۆیان لەگەلەکەیانەوە وەردەگرن و بەم جۆرە درێژەی بە قسەکانیدا: "تاسەر خۆڕاگری دەکەین، وەک گەنجان لە دژی هەڕەشەکانی سەر کۆبانێ دەوەستینەوە. وەک چۆن شۆڕش بە ژنانەوە دەستیپێکرد، بە ژنانیشەوە دەگاتە سەرکەوتن. کۆبانێ بووە هێمای بەرخودان لە سەرتاسەری جیهان، چاوی هەمووان لەسەر کۆبانێیە. کۆبانێ هێڵی سوورە، کەس ناتوانێت ئەو هێڵە ببەزێنێت."
'کەس ناتوانێت دەستدرێژی بکاتە سەر خاکەکەمان'
ئەندامی یەکێتی ژنانی گەنجی کۆبانێ هێلین خەلیل رایگەیاند، کە ئێمە لە گەورەترین بەرخودانی هەرە گەورەداین، ئێمەی گەنجانیش بەشدار دەبین و وتی، "دەوڵەتی وترکی داگیرکەر بە هەموو رێگە و رێبازەکانەوە هێرش دەکاتە سەر ئێمە. ئێمەش وەک گەنجان تاسەر خۆڕاگری دەکەین و رێگە نادەین کەس خاکی ئێمە داگیربکات. ئەو خاکە ناموسی ئێمەیەوە بە گیانمانەوە بەستراوە، کەس بە هیچ جۆرێک ناتوانێت دەستدرێژی بکاتە سەر خاکەکەمان".
'دەبێت هەموو گەنجان هەڵسنە سەرپێ'
هێلین خەلیل ئەوەی خستەڕوو، کە دەوڵەتی تورک ناتوانێت بچێتە کۆبانێ و بەم جۆرە دوا:"لە دژی دەوڵەتی تورک دەوەستینەوە و رێگەنادەین دوژمنی فاشیست هێرش بکاتە سەر شارەکەمان. لە سەرەتاوە و بە یەکەم هێرشی دەوڵەتی تورک وتیان، کۆبانێ کەوت. بەڵام بە پێچەوانەوە، کۆبانێ سەرکەوت و مێژووی نوسیەوە وەک ژنانی گەنج رێگە نادەین دوژمن پەلاماری خاکەکەمان بدات. نەک هەر گەنجانی کۆبانێ، بەڵکوو دەبێت هەموو گەنجان لە هەموو شێوێن هەڵسنە سەرپێ".