وتەبێژی قەسەدە: لەبەرامبەر هێرشەکاندا بێدەنگ نابین

ئارام هەنا، وتەبێژی قەسەدە ڕایگەیاند، کە لەبەرامبەر هێرشە داگیرکەریەکان بێدەنگ نابن.

وتەبێژی قەسەدە ئارام هەنا تیشکی خستە سەر ئەو هێرشانە و وتی: "لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی هێرشی داگیرکاری و چەتەکانی لە دژی هەرێمەکانمان، ئیرادە و پێداگریمان لەسەر بەرخۆدان لە سایەی شەهیدانەوە بەهێزتر دەبێت"

ئارام هەنا وتی، "ئامانجی ئەو تاوان و هێرشانەی کە لە شەهباوە بۆ زیرگان و تل تەمیر دەکرێتە سەر هەموو هەرێمەکانمان، ئەوەیە کە ئیرادەی گەلەکەمان هەڵبوەشێتەوە، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری هەڵبوەشێتەوە و هەوڵەکانی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات (مەسەدە) بوەستێنێت"

هەروەها رایگەیاند، کە قەسەدە لە روی سەربازییەوە ئەو هێرشانە قبوڵ ناکات و بەرهەڵستی دەکات بۆ ئەوەی خواستەکانی خەڵکی ژیانێکی ئازاد و شکۆمەندانە جێبەجێ بکات.

ئارام هەنا داوای لە ڕای گشتی کرد، کە لە پڕوپاگەندەی درۆ باوەڕ نەکەن کە لە لایەن لایەنەکانی دژبەرەوە بڵاودەکرێتەوە  وتی:"ئامانجی ئەو دەنگۆیانە ئاژاوەیە"

سەبارەت بە پشتیوانیی بەرخۆدانی ئەنجومەنی سەربازی سوریا و ئەنجومەنی سەربازی تل تەمیر لە بەرامبەر ئەو هێرشانەدا، هەنا ئەوەشی وت:"هەردوو ئەنجومەنەکە بە پێی رێککەوتن و رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان وەڵامی هێرشەکانی داگیرکاری تورکیا و چەتەکانی دەدەنەوە"

وتەبێژی قەسەدە، سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئەو شەهیدانە کرد، کە لە ئەنجامی بۆردوومانە ئاسمانییەدا شەهید بوون و وتیشی:"سەرەخۆشی لە گەل و فەرمانداری گشتی یەپەگە و یەپەژە دەکەین، هەروەها لەسەر ڕێبازی شەهیدان بەردەوام دەبین و هەموو ناوچە داگیرکراوەکان لە عەفرینەوە تا سەرێکانی و گرێ سپی ئازاد دەکەین"

ف.ق