ئه‌ندامی ده‌سته‌ی هاوسه‌رۆكایه‌تی په‌یه‌ده ئاڵدار خه‌لیل له پێنجه‌مین كۆنفرانسی ئه‌نجومه‌نی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی وتاری پێشكه‌ش كرد.
خه‌لیل وتی، "ده‌وڵه‌تانی پیلانگێڕ به هزری سه‌رمایه‌دارییانه‌وه، هزری ئازاد و دیموكراتیكی رێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان ره‌تده‌كه‌نه‌وه. له رێگه‌ی به‌دیلگرتنی رێبه‌ر ئۆجالانه‌وه ویستیان كه گه‌ل و هزری دیموكراتیك له‌ناو ببه‌ن".
خه‌لیل ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه رێكخستنی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان له ژێر چه‌تری ئه‌نجومه‌نی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان له رێگه‌ی هزر و بیرۆكه‌كانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان سه‌ركه‌وتووه بووه و ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی.
خه‌لیل رایگه‌یاند، "ئه‌و ئاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و دامه‌زراوه‌كانی گه‌ل پێیگه‌یشتوون، ئاماژه‌كانی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا ده‌خه‌نه‌ڕوو" و به‌م جۆره درێژه‌ی پێدا، "گه‌لانی راپه‌ڕیو و سه‌رهه‌ڵدێر له پێناو ژیانی ئازاد و دیموكراتیك پێویسته تێكۆشانی خۆیان به‌هێز بكه‌ن".
جه‌لیل باسی له‌وه‌كرد، كه شۆڕشی باكور-رۆژهه‌ڵاتی سوریا بووه‌ته وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی هیوا و ئاواته‌كانی گه‌لانی سوریا و وتی، "بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كانی شۆڕش بپارێزرێن پێویسته ئه‌نجومه‌ن و كۆمۆنه‌كان به‌هێز بكرێن".
خه‌لیل له باره‌ی بونیاتنانی كۆمه‌ڵگای ئازاده‌وه سه‌رنجی بۆ سه‌ر گرنگی خۆبژێوی راكێشا و وتی، بنه‌مای خۆبژێوی به‌رهه‌مهێنان و ئابوری كۆمیناڵ له‌خۆ ده‌گرێت".
هـ . ب