یادی شەهید زیلان کرایەوە
گەریلای ئازادیی زیلان (زەینەب کناجی) کە لە ساڵی ١٩٩٦ لە دێرسیم لە دژی سوپای تورک چالاکیی فیدایی ئەنجامدا، لە ساڵیادی شەهیدبوونیدا لە چلاخا و تربەسپی یادی کرایەوە.
گەریلای ئازادیی زیلان (زەینەب کناجی) کە لە ساڵی ١٩٩٦ لە دێرسیم لە دژی سوپای تورک چالاکیی فیدایی ئەنجامدا، لە ساڵیادی شەهیدبوونیدا لە چلاخا و تربەسپی یادی کرایەوە.
کۆنگرەی ستار لە شاری چلاخای کانتۆنی جەزیرە لە هۆڵی ناوەندی کولتووری شارەکە بۆ یادی شەهید زیلان (زەینەب کناجی) چالاکییەکیان ئەنجامدا. هاووڵاتیان و نوێنەری ڕێکخستنەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد.
نەژە سەیفەدین ئەندامی کۆنگرەی ستاری چلاخا قسەی کرد و لە کەسایەتی شەهید زیلاندا هەموو شەهیدانی ئازادیی بە بیر هێناوەتەوە و وتی: شەهید زیلان بە چالاکییەکەی ترسی گەلی کوردی شکاند و بڕوای بە تێکۆشان و ئازادی گەڕاندەوە و ویستی بە چالاکییەکەی ئازادی گەلانی بندەست بەدەستبهێنێ."
نەژە لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "بەرخۆدانی شەهید زیلان و چالاکییە فیداییەکەی وانەیەکی فێری دوژمن کرد کە ئایدۆلۆژیای ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و هێڵی شەهیدان هێڵێکی سوورە و دەبینە بۆمب و بەسەر هەر نەیارێکدا دەتەقێنەوە، هەروەها وتی، بەڵێن دەدەین بەردەوام بین لە ڕێگای هەڤاڵ زیلان تا ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان."
پاشان ئەندامی کۆنگرەی ستار کەریمە محەممەد نامەی شەهید زیلان کە بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نوسیبوی خوێندەوە. دواتر بە کورتە فیلمێک پەیوەندیدار بە شەهید زیلان و مێژووی تێکۆشانی، قسەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نمایشکرا.
لە کۆبوونەوەکەدا بەدەیان کەس لە دانیشتووانی شاری تربەسپی و ئەندامانی ڕێکخستنەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەشدارییان کرد. هۆڵی کۆبوونەوەکەدا بە وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و شەهید زیلان ڕازێنرابووەو.
پاشان بە نمایشکردنی فیلمێک سەبارەت بە ژیان و خەباتی شەهید زیلان کۆبوونەوەکە کۆتایی هات.