ئاگربەست لەگەڵ دەوڵەتی تورک نەگەیشتە ئەنجام

بەهۆی هەڵوێستی دەوڵەتی تورکەوە، ئاگربەستی نێوان تورکیا و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا نەگەیشتە ئەنجام.

فەرماندەی گشتی قەسەدە مەزڵوم عەبدی لە بەرنامەی تایبەتی ڕوناهی تیڤی ڕایگەیاندبوو، بە نێوانگری هاوپەیمانی نێونەتەوەیی لەنێوان قەسەدە و دەوڵەتی تورک و چەتەکانیدا ئاگربەستێک ڕادەگەیەنرێت. هەروەها گوتبووی ئەوان ئامادەن کاری پێویست بکەن و بۆ گواستنەوەی ڕووفاتی سلێمان شا.

بەگوێرەی زانیارییەکان بۆ گواستنەوەی ڕووفاتی سلێمان شا لە گوندی ئاشمێ لە ڕۆژئاوای کۆبانێ بۆ شوێنی پێشووی خۆی لە نزیک پردی قەرەقۆزاق، کۆبوونەوە ئەنجامدرا، بەڵام دەوڵەتی تورک داوای کردووە لەو هەرێمەدا کیلۆمەترێک زەوی پێ بدرێت تاوەکو چەکی قورسی تێدا جێگیر بکات و بنکەی سەربازی دابمەزرێنێت. بەم هۆیەوە ڕێککەوتن نەکراوە.

بۆیە ئەنجامدانی ئاگربەست پێک نەهاتووە.