ئاماری هێرشه‌كانی مانگێك بۆ سه‌ر شێراوا و شه‌هبا راگه‌یه‌نرا
له مانگی ته‌مموزدا ٣١ گوندی ناوچه‌ی شێراوای عه‌فرین و كانتۆنی شه‌هبا تۆپباران كراون و له ئه‌نجامی هێرشه‌كان ٦ هاوڵاتی و دوو ئه‌ندامی هێزه‌كانی حكومه‌تی دیمه‌شق برینداربوون.
له مانگی ته‌مموزدا ٣١ گوندی ناوچه‌ی شێراوای عه‌فرین و كانتۆنی شه‌هبا تۆپباران كراون و له ئه‌نجامی هێرشه‌كان ٦ هاوڵاتی و دوو ئه‌ندامی هێزه‌كانی حكومه‌تی دیمه‌شق برینداربوون.
ئاماری ئاماری هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی له مانگی ته‌مووز بۆ سه‌ر ناوه‌چه‌ی شێراوای كانتۆنی عه‌فرینی داگیركراو و كانتۆنی شه‌هبا ئاشكرا كرا.
ئاماری مانگه‌كه به‌م جۆره‌یه:
"له مانگی ته‌مموزدا ٣١ گوندی ناوچه‌كانی شێراوا و كانتۆنی شه‌هبا به دژواری و به چه‌كی قورس تۆپباران كران. له ئه‌نجامی هێرشه‌كاندا ٦ هاوڵاتی و دوو ئه‌ندامی هێزه‌كانی حكومه‌تی دیمه‌شق برینداربوون و زیانی مادی زۆر به‌ر ماڵ و موڵكی هاوڵاتیان كه‌وت.
ئه‌م گوندانه بۆردومان كراون: ئوم قوڕا، وه‌حشیه، بێنێ، عاقیب، سۆخانه‌ك، هرشێ سۆخانه‌ك، بێلونیه، عه‌ین ده‌قنه، مه‌ره‌ناز، مالكیه، تل قراه، زیاره‌ت، تل عه‌جار، ئیرشادیه، تنب، منخ، سه‌موقا، كه‌فه‌ر ئه‌نتون، تل ره‌فعه‌ت، دێر جمێل، شێوراغا، ئوم هوش، حه‌ساجك، شێخ عیس، تل میقاد، تل جیجان، زیوان، تل عه‌نه‌ب، نێره‌بی، هربل، مه‌یاس و برج قاس.
ئه‌و چه‌كانه‌ی به‌كارهێنراون: كاتیوشا، هاوه‌ن، دۆشكا، تانك، بۆمبهاوێژ
*ژماره‌ی گولـله كاتیوشاكان: ٢ هه‌زار و ٣٢٣
*ژماره‌ی گولـله تانك ١٦٥
*ژماره‌ی گولـله‌ی هاوه‌ن ٦٣٣
*فڕۆكه‌ی شه‌ڕ و سیخوڕی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر به‌رده‌وان به سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی شه‌هبا و شێراوادا ده‌سوڕێنه‌وه.
* له مانگی ته‌مموزدا ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی به گشتی به درۆن هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ناوچه‌كه. به تایبه‌تی دژی شاری تل ره‌فعه‌ت هێرشه‌كانی به درۆن ئه‌ندامداوه.
*هه‌روه‌ها ٤ جاران هێرشی درۆنی بۆمبڕێژكراو بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌كه هاتنه ئاراوه، له ئه‌نجامدا ٢ سه‌ربازی حكومه‌تی دیمه‌شق برینداربوون.
*له‌به‌ر تۆپبارانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر بۆ سه‌ر هه‌رێمی شه‌هبا شه‌ش ژنی عه‌فرینی بریناربوون. ئه‌و ژنانه‌ی برینداربوون له نێوان گوندی شێخ عیس و شاری تل ره‌فه‌تدا له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركه‌وه كرابوونه ئامانج".
هـ . ب