'ئازادی رێبەرایەتی ئاوات و ئازادی گەلە'
پارێزەر عومەر بارکال رایگەیاند، کە هەموو گەلان هێز و هیوا لە ئەندێشە و فەلسەفەی رێبەر ئۆجالان وەردەگرن، هەربۆیە دەبێت لە بەرامبەر گۆشەگیری سەر ئۆجالان هەڵوێستی بەهێز نیشان بدەن.
پارێزەر عومەر بارکال رایگەیاند، کە هەموو گەلان هێز و هیوا لە ئەندێشە و فەلسەفەی رێبەر ئۆجالان وەردەگرن، هەربۆیە دەبێت لە بەرامبەر گۆشەگیری سەر ئۆجالان هەڵوێستی بەهێز نیشان بدەن.
سەبارەت بە گۆشەگیر دژوار لە سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجان و تێکۆشان لەپێناو ئازادی جەستەیی ئۆجالان، پارێزەر عومەر بارکەل ئەندامی سەندیکای پارێزەرانی منبج قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.
عومەر بارکال وتی، دوای ٢٠١٣ لەسەر بنەمای ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی هەرێمی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا و بەرەوپێشچوونی پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک لەسەر بناغەی هزر و فەلسەفەی رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان کە بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەنوکەییەکان تێدەکۆشێت، هەرێمەکە لە ستەم و رژێمی هەڕەمەکی سوریا رزگار کرا".
عومەر بارکال سەرنجی راکێشا بۆ سەر گۆشەگیری دژوار لە سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و وتی، "رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان تا ئەمرۆ لە زیندانی دەوڵەتی تورک بە شێوەیەلی دژوار زیندانی کراوە. دەوڵەتی تورک بە هۆی ترسی لە بڵاوبوونەوەی ئەندێشە ئازادەکانی گۆشەگیری و سزای دیسپلینی بە سەردا دەسەپێنێت. گەلانی بندەست لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا توانیان خۆیان لە ژێر دەستەیی و ستەم رزگار بکەن و ئەوەس لە سایەی ئەندێشە و فەلسەفەی رێبەرایەتییە. گەڵ بڕوایان بەوە هەبوو کە رامانی رێبەرایەتی تاکە کلیلی چارەسەری هەموو کێشەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە".
بارکەل ئاماژەی بە گرنگی چالاکیەکان بۆ ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد و وتی، " چالاکی گەلان لەپێناو ئەم ئامانجەدا و تا هاتنە دی ئازادی رێبەرایەتی بەردەوام دەبێت".
عومەر بارکال داوای لە گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گەلانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا کرد و وتی، "دەبێت هەڵسنە سەرپێ و هەڵوێستێکی بەهێز لە بەرامبەر هەموو باڵیۆزخانە نێودەوڵەتیەکان، بە تایبەتی باڵیۆزخانە و نوێنەرایەتیەکانی تورکیا نیشان بدەن. هەروەها دەبێت بەردەوام بن لە کۆکردنەوەی واژۆ بۆ ئازادکردنی رێبەر ئۆجالان".
هـ . ب