'ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە بیرۆکەی ڕێبەر ئاپۆ چارەسەر دەکرێن'

گەلی فورات ڕایانگەیاند؛ لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان پشت بە هێزی خۆیان دەبەستن ولەو باوەڕەدان کە ئاڵۆزیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ چارەسەر دەکرێن.

دانیشتوانی کانتۆنی فورات دژی هێرشە داگیرکارییەکانی چەتەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە گەڵ ئاژانسی فورات قسەیان کرد و ڕایانگەیاند کە تەنها بە بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ ئاڵۆزییەکان چارەسەر دەبن.

یەک لەو هاووڵاتیانە ناوی بریندار عەلی-ـە باسی لەوەکرد، کە لە مێژووەوە کۆمەڵکوژی، فەرمان و تاڵانکاری بەرامبەر گەلی کورد کراوە و ئەمەش ئیدانە دەکات. عەلی وتی: "لە مێژوودا بەردەوام هێرش کراوەتە سەر کوردان و هەوڵی لەناوبردنیان داوە، بەڵام بە هاتنی ڕێبەردا، ڕێگای خۆمان و مێژوومان و شوناسمان دۆزیوەتەوە."

"ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە بیرۆکەی ڕێبەر ئاپۆ چارەسەر دەکرێن"

بریندار عەلی ڕایگەیاند، هەموو کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ڕێبەر ئاپۆ چارەسەر دەکرێن و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "ئێمە ڕێبازی ڕێبەرایەتیمان و هێڵی شەهیدان دەگرینەبەر. ڕێبەرایەتیمان ڕایگەیاندووە، هەموو کێشەکان بە ڕێگەی دیالۆگ چارەسەر دەکەین. ئێمە عاشقی مردن نین، بەڵکو فاشیزمی دەوڵەتی تورک دەیەوێت لەناومان ببات، بەڵام ئێمە فاشیزم دەشکێنین و سەردەکەوین."

'بە شەو و ڕۆژ لە لەگۆڕەپانەکانداین'

هەروەها جیهان بۆزان یەکێکی دیکە لەو کەسانەیە و دەڵێت؛ ئەوان هەتا کۆتایی بە هێزی خۆیان پشت دەبەستن و وتی: "ئێمە بە بیرۆکەی ڕێبەر ئاپۆ بەرخۆدان دەکەین و بە هەموو شێوەیەک و شەو و ڕۆژ لە سەر پێ دەبین لەگۆڕەپانەکاندا و لەو باوەڕەداین چارەسەری هەموو کێشەکان لە ئیمرالیە، ئێمە بەپێی هێڵی نەتەوەی دیمۆکراتیک مامەڵە لەگەڵ هەموو کێشەکان دەکەین و لەگەڵ هەموو نەتەوەکانمان، ئەرمەن، عەرەب، سەردەکەوین و بۆ پاراستنی خاکەکەمان دەست بەسەفەربەری دەکەین، لەو باوەڕەداین بە هێزی خۆمانەوە سەردەکەوین."