ئهنجومهنی ژنان لهبارهی هێرشهكهی قامیشلۆ راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه
ئەنجومەنی ژنانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا ئیدانەی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی کرد بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە شاری قامیشلۆ کە لە ئاکامدا ٤ کەس شەهید بوون کە ٢ منداڵیان تێدابوو.
ئەنجومەنی ژنانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا ئیدانەی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی کرد بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە شاری قامیشلۆ کە لە ئاکامدا ٤ کەس شەهید بوون کە ٢ منداڵیان تێدابوو.
ئەنجوومەنی ژنانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا سەبارەت بە هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، کە دوێنێ لە گەڕەکی سەناعە لە شاری قامیشلۆ بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی چەکدار ئەنجامدرا، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە. ئهنجومهنی ژنان له بهیاننامهیهكدا رایگهیاند كه هێرشهكان بۆ سهر ناوچهكه و پێكهاتهكانی باكور و رۆژههڵاتی سووریا رۆژ له دوای رۆژ له زیادبووندان و رایگهیاند، "دهوڵهتی داگیركهری تورك ئهو پێكهاتانه دهكاته ئامانج كه له ئاشتیدا دهژین". لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵدەدات ترس لەناو هاوڵاتیاندا بڵاوبکاتەوە و ئاسایشی هەرێم تێکبدات و ئاژاوە دروستبکات”.
لە درێژەی بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە دەوڵەتی داگیركەری تورك ئامانجی ئەوەیە هاوڵاتیان بەو هێرشانە ماڵ و زەوی و زاری خۆیان بەجێبهێڵن، بەمەش ململانێی سووریا قووڵتر دەبێتەوە و ناوچەكانی دیكەی سووریا داگیر دەكات و خەڵكی ئەو ناوچانە چۆڵ بكرێت.
"ئێوارهی دوێنێ فڕۆكهیهكی بچووكی بێ فڕۆكهوانی سهر به داگیركاریی تورك له گهڕهكی سینای قامیشلۆ هێرشی كرده سهر ئۆتۆمبێلێك". لە ئەنجامدا ٤ کەس شەهید بوون کە ٢ کەسیان منداڵ بوون، ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون. بەم هێرشانە هەموو پێوەرە ئەخلاق و مرۆییەکان پێشێل دەکات. ئێمە ئەنجومەنی ژنانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی گیانی پاکی ئەو کەسانە دەکەین کە لە ئەنجامی تیرۆری دەوڵەتی تورک شەهید بوون.
ئەنجوومەنی ژنانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا "هێرشە دڕندانە"ی داگیرکارییەکانی تورکیا بۆ سەر خەڵکی سڤیل و هەروەها بێدەنگیی شەرمەزارانەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی شەرمەزار کرد.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە دەوڵەتان بانگەشەی پاراستنی گەلی سووریا دەکەن، بەڵام بۆ ئەوەی ئەو شەڕە جینۆسایدییە بوەستێنرێت کە ناوچەکە و گەلەکەیان دەکاتە ئامانج، خەریکی قوڵکردنەوەی ململانێی سووریان و ئەوان بەرپرسیارن لەم هێرشانە.
ف.ق