یه‌په‌گه ناسنامه‌ی شه‌هیدێكی خه‌ڵكی ده‌ربه‌ندیخانی ئاشكرا كرد
یه‌په‌گه رایگه‌یاند، كه شه‌ڕڤانی ئه‌وان مه‌روان ده‌ربه‌ندیخان له حه‌ڵه‌ب له كاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی به رووداوێك شه‌هیدبووه.
یه‌په‌گه رایگه‌یاند، كه شه‌ڕڤانی ئه‌وان مه‌روان ده‌ربه‌ندیخان له حه‌ڵه‌ب له كاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی به رووداوێك شه‌هیدبووه.
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه به راگه‌یه‌نراوێك شه‌هیدبوونی شه‌ڕڤانێكی خۆی راگه‌یاند. له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه:
"هاوڕێمان مه‌روان ده‌ربه‌ندیخان ساڵی ١٩٩٩ له ناوچه‌ی ده‌ربه‌ندیخانی سه‌ر به سلێمانی له‌دایكبووه. وه‌ك هه‌موو كوردێك بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپرسیارێتیه‌كانی به‌رامبه‌ر به گه‌له‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات، ساڵی ٢٠١٧ هاته ناوی ریزه‌كانمانه‌وه. هاوڕێ مه‌روانیش وه‌ك هه‌موو شه‌ڕڤانانمان و وه‌ك مرۆڤێكی په‌یوه‌ست به خاك و گه‌له‌كه‌ی، باری شۆڕشی گرته ئه‌ستۆ و بووه تێكۆشه‌رێك و رێبوارێكی تێكۆشانی ئازادی. له هه‌رێمی عه‌فرین و دوایین جاریش له حه‌ڵه‌ب خه‌باتی كرداری به‌ڕێوه‌برد. له به‌رخودانی سه‌رده‌می عه‌فریندا به چالاكانه به‌شداربوو، له‌پێناو به‌هاكانی شۆڕشی مرۆڤایه‌تی و پاراستنی خاكه‌كه‌ی خوێنی به‌خشی، برینداربوو به‌ڵام دیسان له ماوه‌یه‌كی كورتدا به‌شداری له كار و خه‌باتدا كرده‌وه.
هاوڕێمان كاتێك كه له حه‌ڵه‌ب له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی بوو، له ١٦ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠٢١ دا له ئه‌نجامی رووداوێكدا شه‌هیدبوو و چووه ناو كاروانی نه‌مرانه‌وه. زه‌حمه‌ت و ره‌نجی ٥ ساڵه‌ی له ناو شۆڕشدا به‌هایه‌كی گه‌وره‌یه له پێناو ئازادی گه‌له‌كه‌مان.
ئێمه ره‌نجی هه‌موو شه‌هیدانمان كه شۆڕ‌شیان كرده شۆرششی مرۆڤایه‌تی، له‌بیر ناكه‌ین و هه‌موو كات له‌سه‌ر رێبازی ئه‌وان رێدهكهین. ئێمه له‌سه‌ر ناوی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید مه‌روان و گه‌له‌كه‌مان له باشوری كوردستان و ته‌واوی كوردستان ده‌كه‌ین.
ناسنامه‌ی شه‌هیده پاكڕهوانهكهمان به‌م جۆره‌یه:
ناسناو: مه‌روان ده‌ربه‌ندیخان
ناو و پاشناو: ئالان جه‌مال
ناوی دایك: شه‌هین
ناوی باوك: جه‌مال
شوێنی له‌دایكبوون: سلێمانی
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١٦ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠٢١ حه‌ڵه‌ب
هـ . ب