هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و گروپە میلیشیاکانی سوپای نیشتمانی بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەبێ پچڕان بەردەوامە. شەڕڤانانی قەسەدە و یەپەژە لە دژی هێرشەکان بەرخۆدانێکی مێژوویی بەڕێوە دەبەن. هاوڵاتیانی قامیشلۆ ئاماژەیان بەوەکرد لە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی سوپای نیشتمانیدا، ئەوان پشتیوانی خۆیان بۆ شەڕڤانانی یەپەژە و قەسەدە ڕادەگەیەنن.
'ئیرادەمان دوژمن لەناو دەبات'
ژنێک بە ناوی خالیا حسێن ڕایدەگەیەنێت کە ئەوان بەردەوام بەرەنگاری هێرشەکان دەبنەوە و بەرگری لە دۆزی ڕەوای شەهیدان دەکەن. خالیا حسێن ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی ئەمڕۆ دەگوزەرێت بەهۆی خیانەتەوە ڕوودەدات و وتی: "دەستی ئەو چەتانەی لەنێو ئێمەدا دەژین لەم شەڕەدا هەیە. بەڵام وا بیر نەکەنەوە کە سەردەکەون. تەنانەت لەگەڵ هاوژینەکەم، منداڵان، خوشک و برا، دایک و بنەماڵەی شەهیدانمان دەستبەرداری خاکەکەمان نابین و بەردەوام هێڵی ئازادی بە بنەما دەگرین. ئێمە سەردەکەوین و وڵاتەکەمان ڕزگار دەکەین. دوژمن لە خاکی پیرۆزمان بەدەر دەنێین. گەلی کورد ئیتر ئەو مرۆڤی پێشووتر نین. گەل گەلی ڕێبەر ئاپۆیە و ئێمەش بە بیرۆکەکانی ڕێبەرایەتیمان سەردەکەوین. چونکە ئێمە بەڵێنمان بە ڕێبەر ئاپۆ، شەهیدان و گەلەکەمان داوە.
'ئێمە بەردەوام پاڵپشتی شەڕڤانانمان دەبین'
هەروەها ژنێک بە ناوی شەمسی خان گولۆ ڕایگەیاند کە لە سەرانسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەرخۆدانێکی بێوێنە بەڕێوە دەبرێت و وتی: "دەوڵەتی داگیرکەری تورک ڕۆژانە بە فڕۆکە جەنگییەکانی هێرش دەکاتە سەر گەل و شەڕڤانان و ڕۆژنامەنووسانمان شەهید دەکات. چونکە دەوڵەتی تورک دەزانێت شەڕڤانانمان هێزی ئێمەن و داهاتوومانن. دەیەوێت لە هەموو لایەکەوە شەڕڤانانمان لەناو ببات. ئێمە تا کۆتایی دژی ئەوان دەجەنگین. لەسەر ئەم بنەمایە داوا لە هەموو گەلان دەکەین بەشداری خەباتی ئازادی و داهاتووی دیموکراتیک بکەن. چونکە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ئاسایش و ئارامی ژیانی ئێمەیە. ئێمە ١٣ ساڵە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری خۆمان بەڕێوە دەبەین. هەروەک دەزانرێت لە ئێستادا لە بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق بە هەموو هێز و ئیرادەیەکەوە بەرخۆدانێکی مێژوویی لەلایەن (قەسەدە و یەپەژە) بەڕێوە دەچێت. پێویستە هەموو پشتگیری لەم بەرخۆدانەدا بکەن. چونکە ئێمە بە بیر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بەرەنگاری دەبینەوە. هەروەها سڵاوی خۆمان بۆ بەرخۆدانی باکوری کوردستان دەنێرین."
'پێویستە کوردان پێکەوە کێشەکان چارەسەر بکەن'
ڕەشید گوڵۆ یەکێکی تر لەو هاوڵاتیانەیە و سڵاوی لە بەرخۆدانی شەڕڤانانی قەسەدە کرد و وتی: "سڵاوی خۆم بۆ ئەو شەڕڤانانە دەنێرم کە لە بەرەکانی پێشەوەی شەڕدا تێکۆشان دەکەن. ئەمڕۆ شەڕڤانانی یەپەژە و قەسەدە لە بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق بۆ بەرگریکردن لە گەل و خاکەکەیان تێکۆشان دەکەن. دەوڵەتی تورک چەندە هەوڵی لەناو بردنی هێزەکانمان بدات، بە ئیرادەی شەڕڤانانمانەوە هەموو پووچەل دەبێتەوە. ئێمە بەرەنگاری دوژمن دەبینەوە و قەد تەسلیم نابین، ئێمە ڕۆڵەکانمان بەشداری تێکۆشان دەکەین و بەرگری لە وڵاتەکەمان دەکەین، ژیانێکی بێ تێکۆشان قبوڵ ناکەین، لەسەر ئەو بنەمایە داوا لە هەموو گەلی کورد دەکەین پێکەوە بەرخۆدان بکەین. کات کاتی یەکڕێزی و یەکێتی گەلی کوردە، بۆیە پێویستە بەرژەوەندییەکانمان بەلاوە بنێین و پرسی گەلەکەمان چارەسەر بکەین."