ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە دێرەزۆر شەهید بوو
لە بەیاننامەیەکدا هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ڕایگەیاند کە ئەندامێکیان بەناوی ساڵح عەتاوڵا لە کاتی بەجێگەیاندنی ئەرکەکەی لە کانتۆنی دێرەزۆر شەهید بووە.
لە بەیاننامەیەکدا هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ڕایگەیاند کە ئەندامێکیان بەناوی ساڵح عەتاوڵا لە کاتی بەجێگەیاندنی ئەرکەکەی لە کانتۆنی دێرەزۆر شەهید بووە.
ناوەندی پەیوەندییەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا سەبارەت بە شەهید کردنی ساڵح عەتاوڵا، بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە ٤ی نیساندا یەکێک لە ئەندامانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری نادیاردا لە دێرەزۆر لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکی پاراستنی خاک و گەلەکەی شەهید کراوە.
بەپێی بەیاننامەکە، ناسنامەی شەهید وەهایە؛
ناو و پاشناو: ساڵح عەتاوڵا
ناوی دایک: فەیدا
ناوی باوک: عەواد
شوێن و کاتی بەشدار بوون: ٤/٣/٢٠١٩ بەسێرا
شوێن و کاتی شەهیدبوون: ئەبریحە٤\٤\٢٠٢٤
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، "لەو کاتەی شەهید ساڵح بەشداری هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بووە، دڵسۆزانە و بەرپرسیارانە بە ئەرکی خۆی هەستاوە لە پێناو وڵاتەکەی ئەندامێکی چالاک و ئازا بوو، تا دوا ساتی شەهیدبوونی بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە بەردەوام بوو لە تێکۆشان."
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید ساڵح عەتاوڵا کرا و بەڵێنی بەردەوامی بە هێڵی شەهیدان دوبارە کراوەتەوە.