ئەندامی هێزەكانی ناوخۆ لەتەبقا شەهید بوو

هێزەكانی پاراستنی ناوخۆ لەباكور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاندوە؛ لەتەبقا ئەندامێكیان لەكاتی دەوامی ئاسایی خۆیدا شەهید بووە.

ناوەندی راگەیاندنی گشتی هێزەكانی پاراستنی ناوخۆ ئەمڕۆ لەراگەیەندراوێكدا، ناسنامەی شەهیدی ئاشكرا كرد.

لەراگەیەندراوەكەدا دەستنیشانكراوە كە ئەندامێكیان لەكانتۆنی تەبقا بەناوی"ویداد ئەلحاج عەبدولئەحمەد لەكاتی دەوامی ئاسایی خۆیدا كە پاراستنی خاك و گەلەكەیەتی؛ گەیشتووەتە پلەی شەهادەت.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، ناو و پاشناوی شەهیدەكە وەهایە:

ناوی شەهید: ویداد ئەلحاج عەبدولئەحمەد

ناوی باوك: ئیبراهیم

ناوی دایك: نادرە

شوێن و بەرواری بەشداربوون: تەبقا ـ ٠٤-٠٧-٢٠٢١

شوێن و بەرواری شەهیدبوون: تەبقا ـ ٠٨-٠٨-٢٠٢٢

لەكۆتایی راگەیەندراوەكەدا هێزەكانی پاراستنی ناوخۆ سەرەخۆشی لەبنەماڵە و كەس و كاری شەهید دەكات و بەڵێنی بەردەوام كردنی رێبازی شەهیدان دەدەن.

هـ . ب