ئەنجومەنی کۆنگرەی ستار بەرنامەی چالاکیەکانی ١٥ی شوباتی ئاشکرا کرد
ئەنجومەنی کۆنگرەی ستار بە بۆنەی ٢٤مین ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەرنامەی چالاکیەکانی ئاشکرا کرد.
ئەنجومەنی کۆنگرەی ستار بە بۆنەی ٢٤مین ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەرنامەی چالاکیەکانی ئاشکرا کرد.
ئەنجومەنی کۆنگرەی ستار بە بۆنەی ٢٤مین ساڵیادی پیلانگێڕێ نێودەوڵەتی دژی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد راگەیەندراوێکی لە ستادیۆمی ١٢ی ئازاری قامشلۆ خوێندەوە و بەرنامەی خۆی ئاشکرا کرد. راگەیەندراوەکە لەلایەن ریحام تەمۆ ئەندامی کۆمیتەی ئیکۆلۆژی ئەنجومەنی کۆنگرەی ستارەوە خوێندرایەوە.
ریحام تەمۆ بەبیریهێنایەوە کە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لە کەسایەتی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لەدژی گەلی کورد دەستی پێکرد، ٢٤ ساڵە بەردەوامە و تاوەکو ئێستاش هەوڵ دەدرێت ئیرادەی گەلان بشکێنن.
تەمۆ باسی ئەوەی کرد کە گۆشەگیری قورس، هیرشی قڕکردنی سیاسی، جەستەیی و کەلتوری بەردەوامی پیلانگێڕیە و وتی کە بۆیەش پێویستە تێکۆشانی ئازادی بەهێز بکرێت. تەمۆ هەروەها باسی ئەوەی کرد کە ئەوان وەک کۆنگرەی ستار، گەلی کورد و هەموو گەلانی هەرێمەکە یاری نێودەوڵەتی شەرمەزار دەکەن و لەدژی هەموو جۆرە پیلانگێڕیەک بە دروشمی ' کەس ناتوانێت رۆژمان تاریک بکات' تێبکۆشن.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا ریحام تەمۆ بەرنامەی چالاکیەکانی شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی ١٥ی شوباتی ئاشکرا کرد.
بەرنامەکە بەم شێوەیەیە؛
ف.ق