ئەنجومەنی سەربازی منبج: دەوڵەتی تورک هێرشەکانی چڕ کردووتەوە
ئەنجومەنی سەربازی منبج رایگەیاند کە سوپای داگیرکەری تورک هێرشەکانی زیاتر کردووە و بە شەو زیاتر لە ١٢٠ تۆپ هاوەنی لە گوندەکان داوە.
ئەنجومەنی سەربازی منبج رایگەیاند کە سوپای داگیرکەری تورک هێرشەکانی زیاتر کردووە و بە شەو زیاتر لە ١٢٠ تۆپ هاوەنی لە گوندەکان داوە.
ئەنجومەنی سەربازی منبج لەبارەی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە؛
"سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی، شاروچکەی ئەریما، گوندەکانی کۆرهۆریک، بۆخاز، کاوکلی و قورتوێران و سەیادەیان تۆپباران کردووە. چەتەکانی لە بارەگای خۆیان لە شێخ ناسر و شوێحەوە رۆژئاوای منبج دەکەنە ئامانج.
شەوی رابردوو کاتژمێر ١١:٣٠ تۆپباران دەستیپێکرد و تاوەکو ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٥:٠٠ بەردەوام بوو. لە دوێنێوە ١٢٠ تۆپ بەر گوندەکان کەوتوون. هەروەها کاتژمێر ١:٢٢ سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکان گوندی ئوم عەدەسەیان بە چەکی قورس تۆپباران کرد.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکان دەیانەوێت ئارامی و ئاسایشی هەرێمەکانی منبج تێک بدەن و هێرشەکانیان چڕ کردووەتەوە."
ف.ق