ئەنجومەنی سەربازی منبج: هێرشەکانی دەوورووبەری بەنداوی تشرین تێکشکێندران
ئەنجومەنی سەربازی منبج ڕایگەیاند، شەڕڤانانیان هێرشی چەتەکانیان لە دەوورووبەری بەنداوی تشرین تێکشکاندووە.
ئەنجومەنی سەربازی منبج ڕایگەیاند، شەڕڤانانیان هێرشی چەتەکانیان لە دەوورووبەری بەنداوی تشرین تێکشکاندووە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی سەربازی منبج دەربارەی تێكشکاندنی هێرشی چەتەکان لە دەورووبەری بەنداوی تشرین ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەم زانیاریانە خراوەتە ڕوو:
"هیزەکانی ئەنجومەنی سەربازی منبج سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێرشێکی چەتەکانی دەوڵەتی تورکییان لە نزیک بەنداوی تشرین تێکشکاند. هێزەکانمان لە چەندین گوندی دەوورەبەری بەنداوەکە ئۆپەراسیۆنی لێگەڕین و پاککردنەوەی دەستپێکردووە، کە چەتەکان ئەو گوندانە وەک سەرچاوەی هێرشەکان لە دژمان بەکاردەهێنن. ئۆپەراسیۆنەکان بەردەوامە."
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە بەهۆی چالاکی هێزەکانیان و تێکشکاندی هێرشی چەتەکانەوە، ئاڵۆزیی و ناکۆکی زۆر لە نێو ڕیزی چەتەکاندا درووستبووە و رایگەیاندووە: "لە دەوورووبەری پردی قەرەقۆزاق ئۆتۆمبیلێکی سەربازی چەتەکان تەقێندرایەوە."