ئەنجوومەنی ژنانی سووریا: بۆ چارەسەرییەکی هەمیشەیی داوای یکڕیزییان کرد

ئەندامی بەڕێوبەرایەتی ئەنجومەنی ژنانی سووریا، سوهەیل سەنووح، بۆ چارەسەری سیاسی داوای یکێتی و تێکۆشانی کرد.

کۆنگرەی چوارەمی مەجلیسی سوریای دیموکرات (مەسەدە) بە بەشداری ٤٠٠ نوێنەر لە شاری ڕەقە بەردەوامە.

سوهەیل سەنووح ئەندامی بەڕێوبەرایەتی ئەنجومەنی ژنانی سوریا لە کۆنگرەکەدا قسەی کرد.

سوهەیل سەنووح وتی: "بێ گومان ئالۆزییەکانی سوریا درێژەی کێشاوە و بەرفراوانتر بووە. بە سەدان هەزار کەس بوون بە قوربانی. زیاتر لە ١٠ سالە هیچ هەوڵێک نەدراوە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرییەکی ڕاستەقینە".

سوهەیل بەم شێوەیە دڕێژەی بە قسەکانی دا: "ئێمە لێرەوە داوا لە هەموو خەڵکی سوریا دەکەین کە یکگرتووبن و بە شێوەیەکی چالاک بەشداری بکەن لە دانانی چارەسەرییەکی سیاسی".

سوهەیل دەستنیشانی کرد کە بەبێ دامەزراندنی سیستمێکی سیاسی، ئابووری و کولتووری لەڕێگەی دیالۆگی نێوان سوریا-سوریاوە چارەسەری مومکین نییە.

سوهەیل ئاماژەی کرد بە ڕۆڵ و پێشەنگایەتی ژنانی سوریا و وتی: "ژنانی سوریا ڕۆڵێکی گرنگیان هەبوو لە گەیاندنی دەنگ و ئازارەکانی ژنان، بەشداری هەموو بوارەکانی ژیان بوون. لە شەڕدا پێشەنگ و بەڕێوەبەر بوون. دەبێت هەمان دەرفەت بدرێت بە ژنان بۆ نوێنەرایەتی کردنی وڵات و دامەزراندنی دەستوور".

پاشان کورتە فیلمێک دەربارەی کار و چالاکییەکانی مەسەدە لە ٥ ساڵی ڕابردوودا نمایشکرا. جگە لەوەش پەیامی پیرۆزبایی لەلایەن هێز و کەسایەتییە نەتەوەییەکانی سوریاوە خوێندرایەوە.