یەپەگە ناسنامەی شەهیدێکی ئاشکرا کرد
یەپەگە رایگەیاند، کە مازن ئەل شێخ شەڕڤانیان کە لە ئەنجامی رووداوێکدا بریندارببوو، لە نەخۆشخانە شەهید بووە.
یەپەگە رایگەیاند، کە مازن ئەل شێخ شەڕڤانیان کە لە ئەنجامی رووداوێکدا بریندارببوو، لە نەخۆشخانە شەهید بووە.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی یەپەگە لە راگەیەندراوێکدا ناسنامەی شەهیدێکی راگەیاند.
لە راگەیەندراوەکەی یەپەگەدا هاتووە، " هاوڕێ مازن کە لە دێرەزور ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی رادەپەڕاند، لە ١٦ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤ لە ئەنجامی رووداوێکدا بە سەختی برینداربوو. بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی هاوڕێکەمان گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام رۆژی ٢٩ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤ سەرباری هەموو هەوڵەکانی پزیشکان، گەیشتە کاروانی شەهیدان.
هاوڕێمان مازن لە پێکهاتەی عەرەب بوو و لە دایکبووی شاری حەما بوو. ئەو ئەندێشەیەی کە هەموو نەتەوەکان دەگرێتە ئامێز و ژیانێکی هاوبەش بونیاد دەنێت، دەناسێت و شان دەداتە بەر باری شۆڕش و ئەو ئەرکەی لە ئەستۆی هەموو ئەو هاوڵاتیانەیە کە لە سەر ئەم خاکە دەژین. هاوڕێ مازن تا کاتی شەهیدبوونی لەپێناو ژیانێکی ئازاد و یەکسانی و خوشک و برایەتی گەلان تێکۆشا و هەموو کات یادی ئەو لە تێکۆشانی ئازادی ئێمەدا بە زیندوویی دەمێنێتەوە.
سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەنرخی هاوڕێمان مازن و سەرجەم گەلە وڵاتپاڕێزەکەمان دەکەین و ئەو بەڵێنەی کە بە شەهیدانمان داوە، دەبەینەسەر و ئامانج و خەونەکانی ئەوان دەهێنینەدی".
ناسنامەی شەهید
ناسناو: مازن شێخ
ناو و پاشناو: مازن ئەل شێخ
ناوی دایک: رەعنا
ناوی باوک: محەمەد
شوێن و کاتی شەهیدبوون: حەسەکە، ٢٩ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤
هـ . ب