یەپەگە ناسنامەی شەڕڤانێکی ئاشکرا کرد کە لە رووداوێکدا شەهید بووە

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی یەپەگە رایگەیاند، شەڕڤانێکیان بە ناوی دێرسم مونزور (مستەفا محەمەد مستەفا) لە ٣ی ئابدا، لە ئەنجامی روداوێکدا لە کاتی مەشق و راهێناندا شەهید بووە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی یەپەگە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بە شەهیدبوونی شەرڤانێکی کرد.

راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"هاوڕێکەمان دێرسم مونزور رۆژی ٣ی ئاب لە حەسەکە لە ئەنجامی رووداوێکدا لە کاتی مەشق و راهێناندا شەهید بووە.

هاوڕێ دێرسم لە کۆبانێ لەناو خانەوادەیەکی وڵاتپارێزدا لەدایکبووە. بەهۆی ئەوەی بەرخۆدانی رۆژئاوا کاریگەری لەسەر دروت کرد، بەشداری لە ریزەکانی ئێمە بوو. هاوڕێ دێرسم لە بەرانبەر دووروویەتی و داگیرکەری بە بریار و زانستەوە تێکۆشانی بەڕێوەبرد، تاوەکو دوای ساتی ژیانی ئەک و بەرپرسیاری خۆی بە جۆش و خڕۆشێکی زۆرەوە جێبەجێ کرد.

ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکەمان بەم شێوەیەیە:

ناسناو: دێرسم مونزور

ناو و پاشناو: مستەفا محەمەد مستەفا

ناوی دایک: رەحیمە

ناوی باوک: محەمەد

شوێن و کاتی شەهیدبوون: حەسەکە / ٣ی ئابی ٢٠٢١

ئێمە لە کەسایەتی هاوڕێ دێرسمدا، یادی هەموو شەهیدە قاڕەمانەکانمان بەڕێزەوە دەکەینەوە. سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی شەهید و هەموو گەلەکەمان دەکەین."

ف.ق