یەپەگە: پارێزگاری لە هێڵی ڕاگەیاندنی ئازاد دەکەین
یەپەگە رایگەیاند، یادی نوێنەرانی بوێری ڕاگەیاندنی ئازاد نازم داشتان و جیهان بیلگین بەزیندوویی ڕادەگرن و هێڵی ڕاگەیاندنی ئازادی دەپارێزن.
یەپەگە رایگەیاند، یادی نوێنەرانی بوێری ڕاگەیاندنی ئازاد نازم داشتان و جیهان بیلگین بەزیندوویی ڕادەگرن و هێڵی ڕاگەیاندنی ئازادی دەپارێزن.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یەکینەکانی پاراستی گەل (یەپەگە) پەیوەست بە شەهیدبوونی هەردوو ڕۆژنامەوان نازم دەشتان و جیهان بیلگین، کە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە تیرۆر کران. ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک کراوە کە چۆن بە هەموو شێوەیەک لە هێرشکردنی سەر هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایە و دەڵێت: "ئامانجی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ناوبردنی شۆڕش و مۆدێلی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکە لە ڕۆژئاوا بوونیاد نراوە."
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە ڕەنج و هەوڵی ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاندنی ئازاد کراوە لەم قۆناغەدا، بە گەیاندنی ڕاستی بەرخۆدان و شەڕەکان بە گەل و ئاماژە بەوەدا دەکات میدیایی شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورک لایەنێکی دیکەی ئەم هێرشانەیە و هاتووە: "نازم دەشتان و جیهان بیلگین لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ لە کاتی درووستکردنی هەواڵدا بە هێرشێکی ئامانجداری دەوڵەتی تورکدا لە ئۆتۆمبیلەکەیاندا شەهید کران."
لە بەردەوامی ڕاگەیاندنەکەدا باس لە کارو خەباتی ڕۆژنامەوانگەری هەردوو ڕۆژنامەوانی شەهید کراو دەکات و هاتووە: "نازم دەشتان لە کاتی بەرخۆدانی کۆبانێدا هەموو ئەو پشتیگردانانەی دەوڵەتی تورکی بە بەڵگە دەکرد کە دیدانە چەتەکانی داعش، بە فیداکارییەکی مەزنەوە بە دواداچوونی بۆ ئۆپراسیۆنەکانی پاکردنەوەی ڕەقە دەکرد لە چەتەکانی داعش و دەیگەیاند بە جیهان. هەموو ئەو تاوانە جەنگیانەی تۆمار دەکرد کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە دژی گەلی عەفرینمان دەیکردن. هەروەها جیهان بیلگین ئەو ستەمانەی تۆمار دەکرد کە لە چەندین دەڤەری ڕۆژئاوادا لە دژی گەلەکەمان بەڕێوەدەبرا، چیرۆکی ئازار کۆچبەری گەلەکەمانی دەگەیاند بە جیهان و لە هەموو جێگەیەک بە فیداکارییەکی مەزنەوە ببووە نوێنەری بوێری نەریتی ڕاگەیاندنی ئازاد."
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا دەسنیشان کراوە ئەم هێرشە لەسەر هەردوو ڕۆژنامەوان پێشێلکردنێکی ئاشکرای یاسایی نێونەتەوەییە و نمونەیەکی تاوانی جەنگە لە دژی ڕاگەیاندنی ئازادی ڕۆژئاوا.
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەوازی لە دامەزراوە نێونەتەوەیی و ڕێکخراوە ڕۆژنامەوانییەکان کراوە نابیت بێدەنگ بن لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگێرکەر و هاتووە: "بە ڕێز و پێزانییەوە یادی هەردوو ڕۆژنامەوان زیندو ڕادەگرین و سەرساغی لە بنەماڵەی شەهیدان و گەلی ئازادی خواز دەکەین. وەک یەپەگە بەڵێن دەدەین هێڵی ڕاگەیاندنی ئازادی بپارێزن و خاوەنداری لە یادکردنەوەی ڕۆژنامەوانانی شەهید بکەین."