یەپەگە یادی مەزلۆم سەرحەدی کردەوە کە لە رووداوێکی هاتوچۆدا شەهید بوو

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، شەڕڤانێکیان لە حەسەکە لە رووداوێکی هاتوچۆدا شەهید بووە و سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهید کرد.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی شەهیدبوونی مەزلۆم سەرحەد راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"هاوڕێکەمان مەزلۆم سەرحەد ٢٨ی تەمووز لە حەسەکە لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆدا شەهید بوو.

هاوڕێ مەزلۆم لە لاتی تێکۆشانی ئازادی لە رۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا بەشداری ریزەکانی ئێمە بوو. بە بڕوا و جۆش و خڕۆشەوە شۆرشی کرد و ئەرکەکانی سەرشانی تاوەکو دوایین ساتی ژیانی جێبەجێ کرد.

ئێمە لە کەسایەتی هاوڕێ مەزلۆمدا یادی هەموو شەهیدەکانمان دەکەینەوە. سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی شەهید و گەلەکەمان دەکەین.

ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکەمان بەم شێوەیەیە:

ناسناو: مەزلۆم سەرحەد

ناو و پاشناو: ئەرجان جان

ناوی دایک: ساجیدە

ناوی باوک: دورسون

کات و شوێنی شەهادەت: حەسەکە / ٢٨ی تەمووزی ٢٠٢١

ف.ق