ئۆپراسیۆنی هەورە بروسکەی جزیر: ١٤ چەتە و گومانبار دەستگیرکران
لە ئۆپراسیۆنانی 'هەورە بروسکەی جزیر'دا لە ناوچەی هۆڵ و تەل بەراک، ١٤ چەتەی داعش و کەسانی گۆمانباری داعش دەستگیرکران.
لە ئۆپراسیۆنانی 'هەورە بروسکەی جزیر'دا لە ناوچەی هۆڵ و تەل بەراک، ١٤ چەتەی داعش و کەسانی گۆمانباری داعش دەستگیرکران.
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتی (قەسەدە) لەبارەی دوایین دۆخی ئۆپراسیۆنی ' هەورە بروسکەی جزیر' راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
راگەیەندراوەکە بەم شێوەیەیە؛
" هێزە هاوبەشەکان لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی هەورە بروسکەی جزیردا. هەڵمەتی گەڕان و کۆنتڕۆڵکردنیان بۆ چاودێریکردنی شانە شاراوەکانی داعشی تیرۆریست و رووخاندنی بارەگاککانیان لە شاروچکەکانی هۆل و تەل بەراک و تەل حەمیس لە ٥مین رۆژدا بەردەوامە.
لە ئۆپراسیۆنی دوێنێدا لە گوندی سمێحای رۆژئاوای تەل بەراک و گوندی عەتەی رۆژئاوای شارەکەدا، ٣ کەس کە پشتگیری لۆجیستیان پێشکەشی داعش دەکرد، دەستگیرکران و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.
لە شاروچکەی هۆلیش کە هێزەکانی ئۆپراسیۆنەکە هەڵیانکاتویە سەر حەشارگەکان و ماڵەکانی تیرۆریستان و هاوکارەکانیان، ١١ چەتە و کەسانی گۆمان لێکراو دەستگیرکران و هاوکاری خانەوادەی داعشەکانیان کردووە کە لە کەمپی هۆڵ هەڵبێن.
ئۆپراسیۆنی هەورە بروسکەی جزیر کە لەنێوان هێزەکانمان، هێزەکانی ئاسایش و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ٢٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢دا دەستی پێکرد، بۆ چاودێریکردن و دەستگیرکردنی ئەندامانی شانە شاراوەکانی رێکخستنی تیرۆریستی داعش کە لەنێو ماڵ و موڵکی هاوڵاتیانی مەدەنی لە گوندەکانی باشوری قامشلۆ، گوندەکانی رۆژهەڵاتی حەسەکە خۆیان دەشارنەوە و لە هەمان کاتدا لەم دواییانەدا هێرشیان کردە سەر هێزەکانی ئەمنی، سەرۆک هۆز و کارمەندانی مەدەنی و کەمپی هۆڵ بەردەوامە.
هەروەها ئامانجی ئۆپراسیۆنەکە ئەوەیە کە رێگری لە داعش بگیرێت کە هەوڵ دەدات سەرلەنوی خۆی رێکبخاتەوە و سوود لە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەدژی هەرێمەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا وەربگرێت، هاوکات لەگەڵ هێرشی داگیرکەری تورک، هێرشەکانی تیرۆریستانی داعشیش زیادی کردووە."
ف.ق