ئۆپراسیۆنی 'هەورە بروسکەی جزیر' بەردەوامە: ٥٢ چەتە دەستگیرکران
قەسەدە رایگەیاند کە لە دووەمین رۆژی ئۆپراسیۆنی ' هەورە بروسکەی جزیر'دا لە هەرێمەکانی هۆڵ و تەل حەمیس ٥٢ چەتەی داعش دەستگیرکراون.
قەسەدە رایگەیاند کە لە دووەمین رۆژی ئۆپراسیۆنی ' هەورە بروسکەی جزیر'دا لە هەرێمەکانی هۆڵ و تەل حەمیس ٥٢ چەتەی داعش دەستگیرکراون.
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیمورکاتی (قەسەدە) لەسەر ماڵپەڕی فەرمی خۆی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئەنجامی رۆژی دووەمی ئۆپراسیۆنەکەی ئاشکرا کرد.
راگەیەندراوەکە بەم شێوەیەیە:
" دووەم رۆژی ئۆپەراسیۆنەکەمان بە بەشداری هێزەکانی ئاسایشێ ناوخۆی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ، بەناوی ئۆپراسیۆنی 'هەورە بروسکەی جزیر' لەدژی شانە شاراوەکانی رێکخستنی تیرۆریستی داعش لە هەرێمەکانی هۆڵ و تەل حەمیس بەردەوامە.
لە رۆژی دووەمی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکەماندا ٥٢ چەتەی داعش و ئەو کەسانەی هێرشی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن کە لە گوندەکان خۆیان دەشارنەوە دەستگیرکراون.
هێزە هاوبەشەکانمان لە ٩ لاوە ئۆپراسیۆنیان دەست پێکرد و رووبەری گەڕان و هێرشکردنە سەر ئەندامانی شانە شاراوەکانی تیرۆریستانیان فراوان کرد کە هێرش دەکەنە سەر هاوڵاتیان. ئۆپراسیۆنەکەمان هەموو هەوڵێکی تیرۆریستانیان شکست پێهێناوە و ناچار بوون خۆیان رادەست بکەن.
لە سەرەتای لێپرسینەوەکاندا، چەتەکان دانیان بەوەدا ناوە کە بەشداریان لە زۆر کردەوەی تیرۆریستیدا کردووە، پارە و چەکیان لە شانە شاراوەکانی تیرۆریستان بە دەست هێناوە. زۆر کەس لەوان خۆیان ئامادە کردووە کە لە سەری ساڵدا کردەوە تیرۆریستی ئەنجام بدەن.
بەهۆی قەڕەباڵغی دانیشتوانی هەرێمەکە و بەکارهێنانی دۆخی مرۆیی لەلایەن تیرۆریستانەوە، هێزەکانمان لە کاتی ئۆپراسیۆنەکەدا، ئەندامی زیاتریان بەشداری پێکرد. هەروەها تێکۆشانمان بۆ لەناوبردنی شانە شاراوەکانی تیرۆریستان بەردەوامە بۆ ئەوەی ئاسایشی هەرێمەکە مسۆگەر بکەین."
ف.ق