ئۆپراسیۆنی کامپی هۆڵ کۆتایهات: ٨٥ چەتە دەستگیرکرا

قۆناغی سێهەمی 'ئۆپراسیۆنی مرۆی و ئەمنی'ی لە کامپی هۆڵ کۆتایهات. ڕاگەیاندرا لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا ٨٥ چەتە دەستگیرکران و ژنێکی ئێزیدیش ڕزگارکرا.

هێزە بەشداربووەکانی ئۆپراسیۆنەکە، دوای کۆتایهاتنی ئۆپرسیۆنەکە لە ناو کامپەکەدا، ڕاگەیاندراوێکیان بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی خوێندەوە و پەیوەست بە ئۆپراسیۆنەکە زانیارییان بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، ئۆپراسیۆنەکە لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، هێزەکانی سوریایی دیموکراتیک (قەسەدە) بە پێشەنگایەتی یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) و هاوکاریکردنی هێزەکانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی، بەسێ قۆناغ بە پێی پلانەکانمان ئەنجامدرا و لە ئۆپراسیۆنەکەدا هەموو بەشەکانی کامپەکە پاککرانەوە، هەروەها ڕێژەیەکی زۆر لە ماددەی تی ئێن تی، بۆمب و تەقەمەنی دەستیبەسەرداگیراوە. هەروەها چەندین تونیلیش ئاشکرا کران. هەروەها چەندین شانەی نوستووی داعش و کەسانێک کە هاوکاری داعش بوون دەستگیرکراون.

سەرۆکێکی چەتەکان کوژرا

هێزەکانی ئۆپراسیۆنەکە توانیان سەرۆکی چەتەکان بە ناوی ئەبوو سوفیان ئەلحێبی کە سەروکار و بەرپرسیاری چەتەکانی دەکرد لە ناو و دەرەوەی کامپەکەدا، دوایی دۆزینەوەی جێگەکەی لەگەڵ کۆمەڵیک چەتەیی تردا بکوژن.

ژنێکی ئێزیدی ئازادکرا

لە چالاکیەکی تایبەتی یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە)دا، توانرا ژنێکی ئێزیدی بە ناوی کۆڤان ئیدۆ خورتۆ، کە پێش ١٠ ساڵ لە لایەن چەتەکانی داعشەوە ڕفێندرابوو، ئازادبکرێت.

سەرۆک چەتەیەکی فتوادەر دەستگیرکرا

بیری توندڕەوی و ئایدۆلۆژی بنەڕەتی کە ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش ڕێکخستنەکانی پێ ئایدۆلۆژی دەکات. لە ناو کامپەکەدا بەکاردەهێنرا و بەشێوەیەکی ڕێکخراو بیر و هۆشی منداڵەکانیان پڕدەکردەوە. لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنەکەدا یەکێک لەو سەرچەتە فتوادەرانەی داعش بەناویی ئەبوو عەبدولحەمید دەستگیرکرا، کە کاری بڵاوکردنەوەی فکری توندڕەوی و لە هەمان کاتیشدا فتوایی کوشتنی نیشتەجێبووانی کامپەکەی دەردەکرد.

ئامارەکانی ئۆپراسیۆن:

- ژمارەی چەتە دەستگیرکراوەکان: ٨٥ چەتە و هاوکاری چەتەکان

- چەکی دەستبەسەرداگیراو: ٨ کڵانشیکۆف، ٤ مین، ٢ پشتێنی خۆ تەقاندنەوە، ٧ تۆپی دەست، ٢٥ تەقێنەری بۆمب، چەندین ئاربیجی و کۆگایی چەک.

- بڕێکی زۆر لە کەل و پەلی سەربازی

- بڕێکی زۆر لە ماددەی هۆشبەر

- هەرەوەها ٥ تونێل لە تێکدران