ئۆپەراسیۆنی قەسەدە: سیخوڕێکی میت کوژرا و ٢ سیخوڕ دەستگیرکران
قەسەدە رایگەیاند لەدژی سیخوڕەکانی میت دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کردووە و لە ئەنجامدا سیخوڕێک کوژراوە و ٢ سیخوڕ دەستگیرکراون.
قەسەدە رایگەیاند لەدژی سیخوڕەکانی میت دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کردووە و لە ئەنجامدا سیخوڕێک کوژراوە و ٢ سیخوڕ دەستگیرکراون.
لەمبارەیەوە ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) ئەم راگەیەنراوەی خوارەوەی بڵاوکردەوە:
" پێنجشەمەی رابردوو ١١ی ئاب، هیزەکانمان لە گەڕەکی ئەبو ئەرزالەی شاروچکەی تەل بەراک هەڵیانکوتایەسەر شوێنێک کە سیخوڕەکانی میت خۆیان تێیدا حەشاردابوو.
شانەکە لە ٣ کەس پێکدەهات و دەستیان لە شەهیدکردنی هاوڕێکان و فەرماندەکانماندا هەیە. ئەو سیخوڕانە لە هەرێمی تەل بەراک و قامشلۆ بۆ هەواڵگری تورک (میت) کاریان کردووە و زانیاریان لەبارەی بەڕێوەبەری خۆسەر و کارمەندانی دەزگا مەدەنی، سەربازی و خزمەتگوزاریەکان پێشکەشی میت کردووە.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ، ئەندامێکی شانەی میت بە ناوی عەزی محەمەد ئەلمحەمەد خۆی رادەست نەکرد و هێزەکانمان ناچار بوون وڵامیان دایەوە و کوژرا. ٢ سیخوڕەکەی دیکەی میت دەستگیرکران.
جێگەی بەبیرهێنانەوەیە کە دوای چەند کاتژمێرێک لە کوشتنی عەزیز محەمەد ئەلمحەمەد کە بۆ میت کاری دەکرد، هەندێک ماڵپەڕی فەیسبوکی سەر بە میت و چەتەکانی، زانیاریان لەسەر کوشتنی سیخوڕەکە بڵاوکردەوە و هەوڵیاندا ناسنامەکەی بشارنەوە و وەک کەسێکی مەدەنی پیشانی بدەن و کردەوە قێزەونەکانیان بشارنەوە."
قەسەدە بەبیریهێنایەوە کە ئەم ئۆپەراسیۆنە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی سوێند ئەنجامدراوە کە قەسەدە بۆ لەناوبردنی شانەکانی میت و گرتنی ئەندامەکانیان، دوای هێرشەکانی داگیرکەری تورک بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، لە ٣١ی تەمووزدا رایگەیاندبوو.
ف.ق