یەپەژە فەرماندە بێریتان و ئەڤزەمی بە بیر هێنایەوە
یەپەژە لە بەیاننامەیەکدا فەرماندە بێریتان شۆرش و ئەڤزەم چیای بەبیر هێنایەوە و ڕایگەیاند کە لە کەسایەتی قارەمانەکانی تشرین و بەرخۆدانی قەرەقۆزاقدا ئەم بەرخۆدانە سەردەکەوێت.
یەپەژە لە بەیاننامەیەکدا فەرماندە بێریتان شۆرش و ئەڤزەم چیای بەبیر هێنایەوە و ڕایگەیاند کە لە کەسایەتی قارەمانەکانی تشرین و بەرخۆدانی قەرەقۆزاقدا ئەم بەرخۆدانە سەردەکەوێت.
فەرماندەیی گشتی یەپەژە بێریتان شۆڕش (خالیدە عەبدوڵا) و ئەڤزەم چیا (تولای محەمەد) کە دوێنێ شەهیدبوونیان ڕاگەیەندرا بە بیر هێنایەوە.
فەرماندەیی لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا لەسەر شەهید بوونی ئەندامەکانی بەم شێوەیەی خوارەوە بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند؛
"هاوڕێیانمان خالیدە عەبدوڵا ناسراو بە بێریتان شۆرش و تولای محەمەد ناسراو بە ئەڤزەم چیا، لە بەرەکانی بەرخۆدانی بەنداوی تشرین و سرین لە شەڕ لە گەڵ چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی فاشیستی تورک شەهید بوون و چوونە ناو کاروانی نەمرانەوە. هەڤاڵانمان بێریتان و ئەڤزەم تا کۆتایی بە بوێری و باوەڕێکی بەرزەوە بەرگریان لە خاکەکەیان کرد.
تێکۆشانی ئێمە بۆ وڵاتێکی ئازاد، کە بە یەکێتی ڕۆحی و مەعنەوی شەڕڤانان و گەلەکەمان دەناسرێت، ئامانجی خۆی ڕوون کردووەتەوە. ئەم خواست و ئیرادە بەرزە هیچ بەربەستێک ناناسێت و بە بەردەوامی ڕێگەی خۆی دەپێوێت، گرنگ نییە بەدیلەکەی چەندە، لەبەر ئەوەی خاون ئارمانێکی بەرزین و ئەمڕۆ هەڵوێستی شەڕڤانانی یەپەژە لە هەموو پێگەکانی بەرخۆدان لە ئاستێکی بەرزدایە و پەنجەی خۆیان لەسەر ڕووداوە مێژووییەکان لێدەدات.
ئێمە لە کەسایەتی فەرماندە بێریتان و هەڤاڵ ئەڤزەم دا سەرجەم هەڤاڵانمان مستەفا حەمو، جان عەفرین، شام قامیشلۆ، جوان قامیشلۆ، شاهین تربەسپی، زوهێر عەبدوڵا عەلی، میرخان عەبدولقادر ئیبراهیم، ئەحمەد محەمەد، دیار قامیشلۆ، سلۆ قامیشلۆ و هەموو ئەوانەی لە مێژووی گەلەکەماندا تێکۆشانیان کردووە بەڕێزدارییەوە بە بیر دێنینەوە. هەروەها بەرخۆدانی بەنداوی تشرین و قەرەقوزاق بە دڵنیاییەوە بەسایەی هەڤاڵانی قارەمانمان دەگاتە سەرکەوتن.
هەڤاڵمان بێریتان شۆرش لە سەرێکانی لە بنەماڵەیەکی خاوەن کولتووری وڵاتپارێزی و ئازادی لەدایک بووە. بەشدار بوونی کەسانی دیکەی بنەماڵەی هەڤاڵ بێریتان لە ڕیزەکانی شۆڕشدا کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر کەسایەتی هەڤاڵمان دروست دەکات. خوشک و برای فەرماندە بێریتان لە تێکۆشانی ئازادیدا ڕەوڵێکی دیارە، لە پێناو ئازادیی وگەلەکەیاندا تێکۆشان دەکەن و دەچنە ناو کاروانەکانی نەمرانەوە.
فەرماندە بێریتان لە ژیانی شۆڕشگێڕانەی خۆیدا بە هەڵوێستیکی نەتەوییەو پەیوەندی بە تێکۆشانی ئازادییەوە دەکات و وەک فەرماندەیەکی ژن لە هەموو بوارەکاندا وەک هێزێکی کاریگەر بەشداری ئەرک دەبوو. وەک فەرماندەیەکی سەردەم خاوەن پێگەیەکی ڕاستی و کرداری بوو و بەسەدان ژنی شوڕشگێری عەرەب و کوردی پەرەوەردە کردووە. هەروها لە شەڕی داعشدا چالاکانە بەشداری تێکۆشان بووە. هەروەها لە زۆربەی چالاکییە تایبەتەکانی ناو یەکینەکانی پاراستنی ژناندا چالاکانە تێکۆشاوە. لەم دواییانەدا هەڤاڵ بێریتان وەک یەکێک لە فەرماندەکانی بەرەی بەرخۆدانی قەرەقۆزاق، بە بیرۆکە و ئیرادەیەکی مەزنەوە، بە تاکتیک و ستراتیژی شەڕی سەردەمەوە، گورزی قورسی لە داگیرکەرانی تورک وەشاندوە. فەرماندە بێریتان لە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە سیخوڕیەکان لەگەڵ هاوڕێەکەیدا گەیشتە ئاستی شەهادەت و چووە ناو کاروانی شەهیدانەوە.
هەروەها هەڤاڵمان ئەڤزەم چیا لە شاری ڕاپەڕینی قامیشلۆ لەدایک بووە. سەرەڕای هەموو سەپاندنەکانی سیستەمی سەرمایەداری هەڤاڵ ئەڤزەم لە هەڵبژاردنی تێکۆشانی خۆیدا هۆشیارانە بریار دەدات و لە ساڵی ٢٠٢٢دا پەیوەندی بە ڕیزەکانی یەپەژە دەکات. هەڤاڵ ئەڤزەم چیا، بۆ ئەوەی بتوانێت تێکۆشانێکی بەهێز ئەنجام بدات، لە ماوەیەکی کورتدا خۆی لە بواری کولتووری شۆڕشگێڕیی و بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆەو قووڵ دەکاتەوە. بە تێپەڕاندنی پەروەردە و ڕاهێنانە سەربازییەکان لە بواری تاکتیک و ستراتیژی سەردەمەوە گەیشتە ئاستێکی بەرز و لە بەرەکانی بەنداوی تشریندا بە شێوەیەکی کردەیی بوێری خۆی نیشان دا. هەڤاڵ ئەڤزەم بوێری ژنی ئازادی بەرامبەر داگیرکەران نیشان دا و لە بەرواری ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ هەتا کۆتایی تێکۆشانی کرد و بە هاوکاری لەگەڵ هەڤاڵانی هەموو هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان تێکشکاند و چووە کاروانی نەمرانەوە.
ئێمە وەک یەپەژە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی هێژای هەردوو هەڤاڵمان و هەموو گەلی ئازادیخوازمان دەکەین کە بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕش وکەرامەتی نەتەوەیی لە تێکۆشاندان، هەروەها بەڵێن دەدەین ڕێبازی شەهیدانمان هەتا بەدیهاتنی خەونەکانیان بەردەوام دەکەین."