فەرماندەیی گشتیی یەپەژە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا رایگەیاند، کە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ قڕکردن و لەناوبردنن.
راگەیەندراوەکەی یەپەژە بەم جۆرەیە:
"هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئەنجامی سیاسەتی هاوبەشی هێزە هەژمونگەراکانە. شۆڕشی ئازادی کە هیوای گەلانە ئەمڕۆ بە بەرچاوی تەواوی جیهانە دەبێتە ئامانجی هێرشی نایاسایی. لە ئەنجامی ئەو هێرشانەی دەوڵەتی تورکدا کە لە بەرامبەر کێڵگە نەوتیەکان، ناوەندە خزمەتگوزارییەکان و کارگە و ژێرخانی ئابووری هەرێمەکە ئەنجامدراون، ژمارەیەک هاووڵاتی شەهیدبوون؛ ئەم هێرشە بۆ قڕکردنی گەلی کوردە، ئامانجی سڕینەوە و لەناوبردنە.
پاراستنی خاکی وڵاتەکەمان بۆ ئێمە مایەی مانەوە و هەبوونمانە، پاڵنەری تێکۆشانمانە. وەک یەپەژە لە تێکۆشانماندا لە دژی داعش ئێمە خاوەنداریمان لە بەها مرۆڤایەتیەکان کرد، بەڵام دەوڵەتی تورک کە لە رووی سیاسی، کۆمەڵایەتی و سەربازییەوە شکستی هێناوە، وەک گورگێکی دڕندە و هار بەردەوام پەلاماری هەرێمەکەمان دەدات.
هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک هەڕەشەن بۆ سەر تەواوی گەلانی جیهان. بێدەنگی هێزە نێونەتەوەییەکان لە بەرامبەر ئەو هێرشانە لە هەمان کاتدا بە واتای رێگەدان و بەهێزکردنی داعشە.
ئەردۆغان لە شەڕی حەماس و ئیسرائیلدا باسی لە پێوانە مرۆیی و ئەخلاقیەکان دەکرد. بەڵام دەوڵەتی تورکی قڕکەر لە هێرشەکانی سەر رۆژئاوا و باکور-رۆژهەڵاتی سوریادا قورسترین دڕندەیی هەموو مێژووی ئەنجامداوە. بەڵام لە بەرامبەر ئەو هێرشانەی دەوڵەتی تورکی فاشیست تێکۆشانی رەوای ئێمە بێ وچان بەردەوام دەبێت.
گەلەکەمان هەموو رۆژێک پێداگری خۆی لەسەر خاوەنداری و پاراستنی شۆڕش دەخاتەڕوو. بۆ لەناوبردنی فاشیزمی تورک ئێمە داوای بەهێزکردنی خۆرێکخستنی گەلەکەمان دەکەین.
بەر لە هەموو شتێک سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان و سەرجەم گەلەکەمان دەکەین. هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازین.
شۆڕشەکەمان بە ئیرادە و بڕیارداری گەلەکەمان، بە پشتیوانی گەلانی جیهان کە لایەنگری ئازادین دەستیپێکرد و گەیشتە واتای یەکێتی گەلان.
نەک راگەیەندراو و نە هەڵوێستی شەرمەزاری دەوڵەت و رێکخراوەکان، بەڵکو سەرهەڵدان و بەرخودانی گەلەکەمان ئەم سەرکەوتنە مسۆگەر دەکات.
لەسەر ئەو بنەمایە سڵاو لە هەڵوێستی پیرۆزی گەلەکەمان دەکەین کە هەرگیز چۆکیان بۆ تیرۆری دەوڵەتی تورک دانەداوە و ئێمە بە گیانی فیدایی گەلەکەمان شۆڕشەکەمان دەپارێزین.
ئەوانەی هەوڵ دەدەن وڵاتەکەمان وەک دۆزەخ لێبکەن، دەبا بزانن ئەوان لەناو گڕی ئەو دۆزەخەدا دەسوتێن".
هـ . ب