ئەو چەتە و داگیرکەرانەی لە سوریا تیرۆر ئەنجام دەدەن
لە ماوەی ٨ ساڵی ڕابردوودا چەتەیەکی زۆر بە ناو و ناسنامە، ئایدۆلۆژیا و شێوازی جیاوازەوە لە سوریا سەریان هەڵداوە. بەڵام هەموو ئەم چەتانە بە پێی پلانەکانی دەوڵەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە کۆکراونەتەوە.
لە ماوەی ٨ ساڵی ڕابردوودا چەتەیەکی زۆر بە ناو و ناسنامە، ئایدۆلۆژیا و شێوازی جیاوازەوە لە سوریا سەریان هەڵداوە. بەڵام هەموو ئەم چەتانە بە پێی پلانەکانی دەوڵەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە کۆکراونەتەوە.
ئەردۆغان بۆ بەدیهێنانی خەونی بنیاتنانی عوسمانی نوێ، پاڵپشتی چەتە داگیرکەرەکان دەکات و ڕەوانەی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریایان دەکات. ئەم چەتانە لە زۆربەی هێرشە داگیرکارییەکان بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کردەوەی نامرۆڤانە و کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدن. سەرجەم ئەم چەتانە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە بەڕێوەدەبرێن.
ئەحرار شرقییە
ئەم گرووپە بەڕبەڕە دڕندەیە لەلایەن دەوڵەتی تورک و ئەوروپاوە دروستکراوە. ئەم گرووپە لە ڕووی سیاسی و ڕێکخراوەییەوە گرێدراوی ئیخوان موسلمینن، لە ڕووی سەربازییەوە لەگەڵ ئەلنوسرە پەیوەندییان هەیە. شاری دێرەزوریان وەک پایتەختی خۆیان هەڵبژارد. چەتەکانی جەیش شەرقییە بە شێوەیەکی سەرەکی بەشێک بوون لە ئەل نوسرە، دواتر لە ساڵی ٢٠١٦ جیا بوونەوە و گرووپەکەیان ڕاگەیاند.
ئەم گروپە ناوچە داگیرکراوەکانی ژێر کاریگەری خۆیان تاڵان دەکەن و کەسانی مەدەنی دەکوژن، دەڕفێنن و بە زۆر کۆچبەریان دەکەن، هاوشێوەی عەفرین و سەرێکانی و گرێسپی ئەم چەتانە شارەکانی حەڵەب، شەهبا و تەل ڕفعەتیان داگیرکرد. هاووڵاتی مەدەنیان کۆمەڵکوژ کرد و ماڵ و حاڵیان بەتاڵان برد، ئاگریان لە دار زەیتون و دارستانییەکانی عەفرین بەردا و بە شێوەیەکی شاراوە ماڵ و مڵكی هاووڵاتیانیان بە تاڵان برد. ئەوانە لە هێرشەکانی منبج بەشدار بوون."
سوڵتان موراد
هەروەها پێداویستی لۆجستیگی و سەربازی ئەم گرووپە کە زۆربەیان تورکمەنن و لە سووریا دەژین، لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە دابین دەکرێت و لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە پەروەردە دەکرێن. ئەم چەتانە گەورەترین گروپی تاوانکاری تورکمانن لە سوریا.
چەتەکانی سوڵتان موراد لەلایەن میتەوە لەگەڵ چەتەکانی فاتح سوڵتان محەممەد و زەکی تورکمانی و ئەشبەل ئەل ئەکیدە لە شاری حەڵەب بەناوی چەتەکانی سوڵتان موراد کۆکرانەوە. دوای ئەوەی فاتح سوڵتان محەممەد و زەکی تورکمانی و ئەشبەل ئەل ئەکیدە، چەتە بەکرێگیراوەکانی تورکمان، ئەل ئەوەل مەشات، مەهام ئەلاسە و ئەلیارموکیش ڕایانگەیاند کە بەشداری چەتەکانی سوڵتان موراد بوون. لە بەێوەبردنی چەتەکانی سوڵتان موراد کە لە مانگی ئاداری ٢٠١٣ خۆیان ڕاگەیاندووە ٣ ناو هەیە. بەڕێوەبەری گشتی چەتەکان یوسف ئەل ساڵح و فەرماندەی مەیدانی فەهیم عیسا و فەرماندەی سەربازی ئەحمەد عوسمانە.
پەیوەندی نێوان چەتەکانی سوڵتان موراد و چەتەکانی تەحریر شام (نوسرەی پێشوو) کە لە ئیدلب و حەڵەب پەێوەندییەکی چالاکە و چەتەکانی داعش کە لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە تێكشکان، دیارە.
لە لایەن چەتەکانی سوڵتان مورادەوە تاوانی شەڕ ئەنجام دەدرێت. ئەم چەتانە لە ساڵی ٢٠١٦ بە پشتیوانی ئاسمانی و زەوینی تورک هێرشیان کردە سەر شاری کەسەب. ئەم چەتانە شار و گوندەکانیان تاڵان کرد، بەهەزاران ئەرمەنییان بە زۆر ئاوارە کردووە، لە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا لە سووریا بەشداریان کردووە، لە عەزاز و عەفرین کۆمەڵکوژی و تاڵانکارییان لە دژی گەلی هەرێمەکە بەتایبەت گەلی کورد ئەنجامداوە. هەروەها لە هێرشی ئەم دواییەی سەر حەڵەب و شەهبادا بەشدارییان کردووە.
جەبهەی شامیە
ئەم چەتانە زیاتر لە حەڵەب بوونیان هەیە، گرووپێکی گەورەی چەتەن کە لە باکووری سووریا چالاکن. ئەندامانی ئەم گرووپە چەتەیە بریتین لە نورالدین ئەلزەنکی، ئەل موجاهدین، جەبهەی ئیسلامیە، جەماعەتی فیستەقم قامە ئومرە، جەبهەی ئەل ساڵح و ئەلتەنەمیە، حەرەکات حەزەم، سکور شام، ئەنسارولئیسلام ، ئەلحەق، ئەلئیسلام ئوردو، فەیلەق ئەلشام و چەندین گروپی چەتەی تاوانکاری دیکە کە لەژێر چەتری ئەو چەتانەدان.
تەحریر شام
تەحریر شام لە ساڵی ٢٠١٧بە یەکگرتنی ئەلنوسرە و داعش و هەندێک گروپی چەتەی تاوانکاری دیکە دروست بوو. هەوڵیان دەدا بەشێک لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا بخەنە بن دەسەڵاتداری خۆیانەوە و ئامانجیان لەناوبردنی حکومەتی دیمەشق و ڕووخانی دەسەلاتی بەشار ئەسەد و بنیاتنانی دەوڵەتێکی ئیسلامی سوننە بوو. تەحریر شام وەک یەکێک لە گروپە چەتەکانی سەر بە قاعیدە، هەوڵی زیادکردنی نفوز و هێزەکانی دەدات. هەروەها لە سەرەتای دامەزراندنیەوە زۆرێک لە هاووڵاتیانی ئەمریکای بە دیل گرتووە و وەک گرووپێکی توندڕەوی جیاواز لە ئۆپۆزسیۆنی سوریا، بەردەوامن لە کاریگەرییەکانیان لەسەر بارودۆخی ناوخۆیی و پیلانگێڕییەکان. گوایە تەحریر شام بەپێی یاساکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە لیستی تیرۆردایە، بەڵام بەشێوەیەکی چالاکانە بەشدارییان لە هێرشە داگیرکەرییەکانی سەر حەڵەب و شەهبادا کردووە و هەرچەندە ڕایانگەیاند کە هێرش ناکەنە سەر هەرێمە کوردستانییەکان، بەڵام کردەوەکانیان لە داگیرکارییەکانی سەر سەرێکانی و عەفرین بەڕوونی دیارە.
داعش
هەروەها چەتەکانی داعش گرووپێکی چەتە بوون کە لە هێرشەکانی سەر شارەکانی موسڵی عێراق، ڕۆژئاوای کوردستان و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەشدارییان کردووە. ساڵی ٢٠١٤ لە شەنگال و کۆبانی کۆمەڵکوژیان لە دژی گەلی کورد و ئێزیدییەکان ئەنجامدا. ئەو گرووپە لە ساڵانی یەکەمی شەڕی عێراق پێکهات و لە ساڵی ٢٠٠٤ دا پشتیوانی خۆی لە تیرۆریستانی ئەلقاعیدە ڕاگەیاند، دوای ماوەیەک ناوی ئەلقاعیدەی عێراقی لە خۆ کرد. ئەم گرووپە بە گشتی لە پێکهاتە سوننە و گرووپە جۆراوجۆرەکانی وەک مەجلیس شەورای موجاهیدین، قاعیدە، جەیش ئەل فاتحین، جوند ئەلسەحابە، کەتەبیان ئەنسارولتەوحید و السوننە و جەیش تەیفە مەنسوورە پێکدێت. ئامانجیان دامەزراندنی خەلافەتە لەو ناوچانەی کە ژمارەی سوننە لە عێراق و سوریا زیاترە. لە مانگی شوباتی ساڵی ٢٠١٤، دوای شەڕێکی زۆری ٨مانگە بۆ دەسەڵات، ئەلقاعیدە ڕایگەیاند کە هەموو پەیوەندییەکانی لەگەڵ داعش بڕیوە. لە ساڵی ٢٠١٩هێزەکانی سوریای دیموکراتیک رایانگەیاند، کە لە ڕووی سەربازییەوە چەتەکانی داعشیان تێکشکاند. لە کەمپی هۆڵ زۆربەی بنەماڵەکانی چەتەکانی داعش نیشتەجێ کران. هەر جارە هێزە ئەمنییەکانی ناوخۆ لە دژی چەتەکان ئۆپەراسیۆنیان ئەنجامداوە. شانەی شاراوەی زۆریان لە شارەکانی ڕەقە، دێرەزور، تەبقە و منبج بوونیان هەیە. دوای شکستی چەتەکانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان، زۆربەی چەتەکان ڕوویان لە تورکیە کرد و لە هێرشە داگیرکارییەکانی دژی بزووتنەوەی ئازادی و گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەشداری کردەوە کۆمەڵکوژی و داگیرکارییەکانیان کردووە. هەروەها بەشدارییان لە گەڵ گرووپە چەتەکانی دیکە لە هێرشی سەر حەلەب و شەهبا لەو دیمەنانەی بڵاویان کردەوە پشتڕاستکرایەوە.