شەهید ڕەشید ڕۆحێک بوو کە هیوای بەرز کردەوە

شەهید ڕەشید زیرۆن ڕۆحی گەورەکردنەوەی هیوا و هەستانەوە بوو بەرامبەر ئاستەنگیەکان. ناوی قارەمانێکی و داستانێکی ئەفسانەیی بوو کە بەردەوام بەهۆی بوێری و فیداکارییەکانیەوە بە بیر دەهێنرێتەوە.

شەهید ڕەشید زیرۆن

ڕەشید زیرۆن کە بە دیسیپلین، سەبر و گرنگیدان بە ئەرکەکانی وەک پێشەنگێک بوو، بە ژیانی فیداکارانەی کاریگەری لەسەر هەمووان هەبوو. لە ٤ی ئایاری ٢٠١٨ چووە کاروانی شەهیدانەوە.

ڕەشید زیرۆن لە 1ی ئەیلولی ساڵی ١٩٩٠ لە گوندی پەیانیسێ جۆڵەمێرگ لەدایک بووە. لە نەریتی تێکۆشانی بنەماڵەکەی ئیلهام وەردەگرێت و بە هەستی وڵاتپارێزییەوە گەورە بووە. سێ کەس لە ئامۆزاکانی، بەشێکی زۆر لە ئەندامانی بنەماڵەکەی پێشتر بەشداری تێکۆشانی ئازادیی دەبن و دەگەنە ئاستی شەهادەت. ڕەشید ئەم میراتە بەنرخەی بۆ دەمێنێتەوە، بەبێ ڕاوەستان لەو بارەوە تێکۆشانی دەکرد. هەنگاو بە هەنگاو بەرەو ئازادی دەڕۆیشت، هەمیشە بە ئازادی و دادپەروەری بیر و ئامانجەکانی بنیات دەنا. بە هەڵوێستی شۆڕشگێڕانەی خۆی، بەڵێن دا کە سنووری کۆیلایەتی بشکێنێت.

ئەو پەروەردەی سابۆتاژە نوێیەکانی دەدا

ڕەشید ڕۆژی ١ی ئابی ٢٠١٤ لە جۆلەمێرگەوە پەیوەندی بە تێکۆشانەوە کرد. لە ساڵی ٢٠١٥ وەک ڕاهێنەری پسپۆڕی سابۆتاژ دەستی بە ڕۆڵگێڕان کرد. بە دروشمی شەهید سەیفی جیهان کە لە کاری سابۆتاژدا کاری کردبوو، لە ساڵی ٢٠١٥، دا شەهید بوە، وەک سابۆتاژچی درێژەی بە تێکۆشان داوە، بە خۆشەویستی، ئیرادە و بوێریی، شەهید جیهان دەکاتە ڕێبەر و مامۆستای خۆی و بەشداری خەباتی کردووە. لەم ساڵانەدا وەک ڕاهێنەر لە ئەکادیمیای سابۆتاژی شەهید سەیفی جیهان پەروەردەی نوێی سابۆتاژی داوە. گەنجی بە ئیرادە و پۆڵایینی گەلی کورد، ژیانی خۆی بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی سابۆتاژ تەرخان کرد، کە نەک هەر وەک پیشەیەک بەڵکوو وەک شێوازێکی ژیانی بۆ خۆی دەیبینی. سابۆتاژ تەنیا ئۆپەراسیۆنێک نەبوو، جۆرێک بوو لە هەبوون. ئەو سابۆتاژانەی کە بە ئیرادە و بوێریەوە ئەنجامی دەدا، هێمای بڕوا و ئیرادەی ئەو بوو لە تێکۆشان بۆ وڵاتەکەی. بە بوێری و ئیرادەی بەرزی خۆی لە ناو هەڤاڵانی ناسرابوو.

ئیرادە و قەناعەتی ئەو بۆ تێکۆشان قەد لاواز نەبوو. هەرچەندە لە ساڵی ٢٠١٦ بە سەختی قاچی بریندار بوو، بەڵام لە کاری پراکتیکیدا دوا نەکەوت. بەردەوام بوو لە بەرزکردنەوەی تواناکانی و ئەرکی گرنگی وەک ڕاهێنانی سابۆتاژ و پێشەنگایەتی شەڕی گرتە ئەستۆ.

ڕەشید، قەد وازی لە تێکۆشان نەهێنا، پێدەچوو بە کردەوەکانی پڕ لە بەرپرسیارێتی و خۆبەخشییەوە لە لاپەڕەکانی کتێبێکی تایبەت دا هاتبێتە دەرەوە. ڕۆحێک بوو کە سەختییەکانی تێدەپەڕاند و هیوای بەرز دەکردەوە. ڕەشید کە لە هەموو چالاکییەکاندا بە باشترین شێوە بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ دەکرد، قەد لە شەڕ نەدەگەڕایەوە. هەوڵەکانی بۆ پاراستنی کەرامەتی مرۆڤایەتی هەمیشە وەک ڕووناکییەک درەوشاوەتەوە. لە چاوەکانیدا پڕ بوو لە ئیرادە، خۆشەویستی نیشتیمان لە ناخیدا ئەو ئەرکەی لە سەر شان هەڵیگرتبوو، وای لێکرد زیاتر لە قارەمان و ئەفسانە بچێت.

ژیانێکی پڕ لە فیداکاری و خۆنەویستی بوو

بە دیسیپلین و سەبر و گرنگیدان بە ئەرکەکانی وەک ڕێ نیشاندەرێک بوو. ژیانێکی پڕ لە فیداکاری و خۆنەویستی قووڵی لە دڵی هەڤاڵانی دا بەجێهێشت. بە هێزی سەبر و بەرخۆدانەوە کە دەیتوانی شاخەکان بتوێنێتەوە و بە تەرکیزی توانی بەسەر کێشەکاندا زاڵ بێت.

ڕەشید کە لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ لە بەرخۆدان دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر عەفرین بەشداری کرد، لە بەرخۆدانی ٥٨ ڕۆژەی سەردەم (سەدە)دا ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو. گەنجە بوێرەکەی جۆلەمێرگ تا دوا ساتی بەرخۆدان لە تەنیشت گەلی عەفرین خۆڕاگری کرد، لە مەترسیی مینی سەر ڕێگاکان، لە پێناو سەلامەتی خەڵکی عەفرین دەستی کرد بە پاک کردنەوە. ڕەشید، لە ٤ی ئایاری ٢٠١٨ لە کاتی پاککردنەوەی مینەکاندا شەهید دەبێت، لە کۆبوونەوەی فیدراسیۆنی گیانبازانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کە لە ساڵی ٢٠١٩ بەڕێوەچوو، خەڵاتی هێمای "گیانبازی خەبات و شەهید"ی پێبەخشرا.