'ئەو ئاڵایەیی بە ساڵان لە ماڵاندا دەشاردرایەوە، ئێستا لە هەموو جێگەیەک دەشەکێتەوە'

لە شایەتحاڵان و بەشدارانی شۆڕشی ڕۆژئاوا ئاشکراییانکرد ئەم میراتە دەرنجامی بەرخۆدانی زیندانیانە و وتییان: "ئەم شۆڕشە خەون بوو، ئێستا ئەو خەونە هاتۆەتە دی. لە ئێستادا ئاڵاکەمان لە هەموو جێگەیەک دەشەکێتەوە."

کاتێک ساڵنامە دێتە سەر ١٩ی تەمووز و لە کاتی نێوەڕۆدا هەموو شتێک گۆڕدرا، لە شارۆچکەیەکی بچووکدا کە حکومەتی دیمەشقی تێدا سەروەربوو ئاڵای ئازادی هەڵکرا. ئەو ئاڵایەیی سەوز، سور و زەردە لەسەر هەموو فەرمانگەکانی حکومەتی دیمەشق هەڵکرا. ئەو دروشمانەی لە نابەینی چوار دیواری زیندانی فاشیزمدا بەرزدەکرایەوە، دەنگی خۆی گەیاندە ڕۆژئاوا. خەونەکانی کرد بە ڕاستی  و ڕۆژئاوای لە داگیرکاری ڕزگارکرد.

سارا خەلیل هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی فرات کە شاهیدێکی ڕووداوەکانی بەرخۆدانی شۆڕشی ڕۆژئاوایە دەڵیت پێکهێنانی شۆڕش خەون و خەیاڵێک بوو، بەڵام بە شۆڕشەوە ئەو خەونە بەدیهێنرا و وتی: "کاتێک دەڵێین تەمووز تەنها بەرخۆدان و قارەمانێتی لە بەرامبەر چەوساندنەوەدا دێتە بیری مرۆڤ، ئەو بەرخۆدانەی کە لە زیندانەکانی ئامادەوە دەستیپێکرد و وەرچەرخا بۆ شۆڕش و شەپۆلەکانی بەرخۆدانی گواستەوە بۆ ڕۆژئاوا. پریشکی ئەو ئاگرەش لە کۆبانێیەوە دەستیپێکرد."

هەر لە درێژەی قسەکانیدا سارا ئاماژەی بە جیاوازی شۆڕشی ڕۆژئاوا لەگەڵ بەهاری عەرەبیدا کرد و ئاماژەی بەوەدا شۆڕشی ڕۆژئاوا شۆڕشی گەلانە و بۆ خزمەتی گەلان خەباتەکانی بەڕێوەبرد و وتی: "شۆڕشی ڕۆژئاوا دەستپێکی قۆناغی خۆ بەڕێوەبەرییان بوو. ئەو ڕژێمەی کە ساڵانێک لەم هەرێمەدا باڵادەست بوو بە شۆڕش دەرکرا، کۆتایی بە ئەشکەنجە و تاریکایەتی هێنرا. لە نیوەڕۆدا ئاڵای خۆمانمان لەسەربانەکان هەڵکرد، ئەو ئاڵایەی کە ساڵانێک لە کونجی ماڵاندا دەشاردرایەوە، لەسەر هەموو سەربانەکان هەڵکرا. دوای نیوەڕۆ خرۆشی خەڵک دەرکەوت و لەسەر هەموو فەرمانگەکانی ڕژێمی بەعس ئاڵای سەوز، سور و زەرد هەڵکرا."

ژن مۆری خۆی لە مێژوو دا

بەڕێوەبەری هێزەکانی پاراستنی ژن عەدلێ بەکر بە بۆنەی شۆڕشی تەمووزەوە قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا ژنان بە هێزی خۆیانەوە مۆری خۆیان لە مێژوو دا و وتی: "بەرخۆدانێک کە هێز و ڤینی گەلانەوە دەستیپێکرد، بە شۆڕشی ١٩ی تەمووز مۆری خۆی لە مێژوو دا.

ژن لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا کۆیلەکرابوو، بەڵام لەگەڵ شۆڕشدا ژن لە هەموو گۆرەپانەکاندا خەریکی خەباتن. دوای شۆڕشی ١٩ی تەمووز ژنان بە هێز و ڤینی خۆیەوە تێکۆشانی بەڕێوەبرد و مۆری خۆی لە مێژوو دا. شۆڕشی ١٩ی تەمووز کاریگەری لەسەر هەمووان دانا. لە مێژوودا زۆر بەڕوونی دەرەکەوێت کە دەوڵەتی تورک هەموو ئامانجی لەناوبردنی کوردە و هەمیشە لە شەڕی تایبەتدایە لەگەڵماندا، بۆیە بەشۆڕشەوە خۆمان ناسی و مۆری خۆمان لە مێژوودا و سەلماندمان کەس ناتوانێ لەناومان بەرێ. خۆمان لەسەر سەرکەوتنەکانی گەریلا و فکرەکانی ڕێبەر ئاپۆوە بونیاتناوە بۆیە خاوەنی هێز و ڤینێکی زۆر مەزنیین. بۆیە ئەم شۆڕشە لە ڕێبەر ئاپۆ و گەریلاکانی ئازادی کوردستان پێرۆز دەکەین."