"ئەو ژنە فەرماندە کوردەی ئەمریکییەکانی پاراست لە لایه‌ن هاوبەشێکی ئەمریکاوە شەهید کرا"

"ئەو ژنە فەرماندە کوردەی ئەمریکیەکانی پاراست لە هێرشێکی درۆنی تورکیا شەهیدبوو" ناونیشانی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامە نوسی بەناوبانگی ئەمریکی"کۆنتری کابوی" ته‌له‌ڤزیۆنی NBC ئەمریکیە.

لە ڕۆژی ٢٢ ئەم مانگە دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بە درۆن هێرشێکی درندانەی کردە سەر ئۆتۆمبێلێکی سەر بە هێزەکانی سوریای دیموکراتێک و لە ئەنجامدا سێ فەرماندەی ژن لە ڕیزەکانی هێزی سوریای دیموکراتی(قەسەدە) بە ناوەکانی سڵاڤ یوسف ناسراو بە ژیان توڵهڵدان، جوان حەسۆ ناسراو بە ڕۆژ خابور و روحا بەشار ناسراو بە بارین بۆتان شەهیدبوون. ئەو هێرشە دڕندانەی تورکیا لە ناوەندە جێهانیەکان کاردانەوەی نێودەوڵەتی لێکەوتەوە. ژنە ڕۆژنامە نوسێکی بەناوی بانگی ئەمریکی بە ناوی"کۆنتری کابوی" پەیامنێری"ئێن بی سی نیوزە"و بۆ ڕووماڵکردنی ئاسایشی نیشتمانی و پێنتاگۆن ڕاپۆرتیکی تایبەتی لەسەر ژنە فەرماندە"سڵاڤ یوسف" ئامادەکردوە بە ناو نیشانی"ئەو ژنە فەرماندە کوردەی ئەمریکییەکانی پاراست لە لاین هاوبەشێکی ئەمریکاوە شەهید کرا"

ئەو ژنە ڕۆژنامەنوسە  کە پشتی بە چەند سەرچاوەیکی سەربازی تایبەتی سوپای ئەمریکا بەستوە لە ڕاپۆرتەکەیدا بەم شێوەیە باسی ڕۆڵێ سڵاڤ یوسف دەکات:"بەپێی وتەی دوو بەرپرسی بەرگری ئەمریکا، سڵاڤ یوسف ژنە فەرماندەیەکی بەناوبانگی هێزە کوردییەکان بوو  لە سووریا، کە لەلایەن ئەمریکییەکان شانازی پێوە دەکرێت و ڕۆڵی هەبوو لە ڕزگارکردنی ژیانی ئەمریکیەکان لە کاتی شەڕ داعش لە سوریا و بەهۆی هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیاوە گیانی بەختكردوە".

ئەو ژنە ڕۆژنامە نوسە لەسەر ناوی فەرماندێکی باڵای سەربازی ئەمریکا کە نەیویستوە ناوی خۆی ئاشکرا بکات دەڵێت:"بەرپرسێکی سەربازی ئەمریکا کە بەهۆی هەستیاری دۆخەکەوە داوای كردوە ناوەكەی بڵاونەكرێتەوە؛ وتوویەتی:"گومانی تێدا نییە سڵاڤ یوسف لە بەرەکانی شەڕدا ژیانی ئەمریکییەکانی ڕزگار کردووە".

ئەو ڕۆژنامەنوسەی پێنتاگۆن دەڵیت:"ئه‌م هێرشه له كاتێكدایه كه سه‌ركرده‌كانی پێنتاگۆن زیاتر نیگه‌رانن له ئه‌گه‌ری له‌شكركێشی توركیا بۆ سه‌ر باكووری سووریا".

سەرکردەکانی پنتاگۆن نیگەرانن لەوەی کە جوڵە سەربازیەکانی  تورکیا بۆ ناو سووریا وا دەکات کە هێزەکانی هەسەدە ناچار بکات بەرگری  لە ناوچەکانی خۆیان بکەن، ئەوەش کاریگەری لەشەڕی دژی تێرۆر دەبێت  لە سوریا.

هـ . ب