بە دیمەن

'ئەو ژنانەی بە شۆڕش بەهێزبوون، خۆیان دەپارێزن'

ڕۆهلات موسلم کە بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە ناچاربووە دووجار کۆچ بکات باسی لەوەکرد ئەو ژنانەی بە فکر و ئازادی شۆڕشی ڕۆژئاوا بەهێزبوونە، بە پەرەوەردەکردنی خۆیانەوە خۆیان دەپارێزن.

ڕۆهلات موسلم تەمەنی ٢٤ ساڵە. نیوەی تەمەنی لە کاتی دەسەڵاتداری ڕژێمی بەعس و نیوەکەی تری لەگەڵ شۆڕشی ڕۆژاڤا بەسەر بردووە. بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر کۆبانی، لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا ناچار بوو لە کۆبانی کە جێگەی لە دایکبوون و گەورەبوونێتی کۆچ بکات. ڕۆهلات موسلیم ماوەیەک لە باکوری کوردستان مایەوە و دواتر لە سەریکانی نیشتەجێ بوو. لە سەریکانی جارێکی تر هێرشی داگیرکەری ڕوویدا و ناچار بوو ڕوو لە گەڕەکی لەگێ بکات. لەو بارەیەوە ڕۆهلات موسلم بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد.

ڕۆهلات موسلم لەسەرەتای قسەکانیدا باس لە کاریگەرییە نەرێنیەکانی داگیرکاری لەسەر باری دەرونی خۆی کرد و وتی: "وەک ژنێکی گەنج کە تەمەنم ٢٤ ساڵە بە هۆی داگیرکارییەکانەوە لە چەندین کۆمەڵگەی جیاوازدا ژیانم کردووە. ئەمەش کاریگەری لەسەر کەسێتیم کردووە. بەهۆی کۆچکردنەوە لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا کۆبانێم جێهێشت، ماوەیەک لە باکووری کوردستاندا لەگەڵ بنەماڵەکەمدا ماومەوە، دواتر گەڕاینەوە بۆ سەریکانی و ئێستا لە گەڕەکی لەگێ نیشتەجێین."

ڕۆهلات باسی لەسەردەمی منداڵی خۆیکرد کە لەسەردەمی ڕژێمی بەعسدا و ئاماژەی بەوەدا لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا لە قوتابخانەبوو، لە کاتەدا لە هەموو ڕوویەکەوە ڕژێمی بەعس هەوڵی دەدا سیاسەت و ئایدیاکانی خۆی لە قوتابخانەکاندا بسەپێنێت و وتی: "لەسەردەمی بەعسدا بە هەموو شێوەیەک ڕێگە بە بیرکردنەوەی جیاواز نەدەدرا. منداڵ بووم بەڵام لەوە تێگەشتبووم، بۆچی لەوسەردەمەدا بە هەموو شێوەیەک سەرکوتی کۆمەڵگە و بەتایبەت ژن دەکرا. هەرگیز بیرم بۆ ئەوە نەچوو کە بەشێوەیەکی ئازاد ژیان بکەین."

گۆرانیەکانی شۆڕش کاریگەری لەسەر داناوە

ڕۆهلات موسلم ئەوەی دیاریکرد لە ناو شۆڕشی ڕۆژئاوادا لە سەرەتادا گۆرانییە شۆڕشگێڕییەکان کاریگەرییان لەسەر داناوە و وتی: "بیرم لەوە دەکردەوە ئەم گۆرانیانە باسی چی دەکات، لەسەرەتادا بۆم ڕووننەبوو، بەڵام داوتر لەگەڵ شۆڕشدا تێگەشتم لەوەی باسی خەبات و شۆڕشی ئێمە دەکات. ئەو گۆرانیانە بوو بە هۆکاری ئەوەی لە رۆحی شۆڕش تێبگەم. بێگومان پەرەوەردەکردن بە زمانی دایک و کردنەوەی ئەنستیتۆ و ناوەندە ئەکادیمیەکان سەرنجی ڕاکێشام.ئەمەش والێکردم لە خوێندی زانکۆدا بەشی مێژووی زانکۆی ڕۆژئاوا هەڵبژێرم، چوونکە لەو کاتەوە بۆم دەرکەوت پێویستە هەموو کەسێک ئاگاداری مێژووی نەتەوەکەی خۆیبێت ئەمەش والێکردم لە خوێندی زانکۆدا بەشی مێژووی زانکۆی ڕۆژئاوا هەڵبژێرم، چوونکە لەو کاتەوە بۆم دەرکەوت پێویستە هەموو کەسێک ئاگاداری مێژووی نەتەوەکەی خۆیبێت.بە ئامانجی دامەزراندنی پاشەڕۆژێکی بەهێز بەشی مێژووم هەڵبژارد."

تێگەشتن مەرجە بۆ خۆپاراستن

ڕۆهلات موسلم کە لە ساڵی ٢٠١٨ەوە لە کۆمیتەی پەروەردەی کۆنگرە ستار کاردەکات وتی: "ماوەی حەوت ساڵە لە چەندین جێگەی جیاواز لە ناو کاری پەرەوەردەیدام. ئارەزووم لە کارەکەیە. چونکە بە پەرەوەردەکردن دەتوانین خۆمان بپارێزین. لە ڕاستیدا بناغەی خۆپاراستن بە مسۆگەرکردنی ئازادی فکرییەوە فەراهەم دەبێت. هەتا ژن و کۆمەڵگە لەڕووی فکریەوە ئازاد نەبێت ناتوانێت خۆی بپارێزێت. سیاسەتی دوژمن بە چەندین جۆر لە ئارادایە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی شەڕی تایبەت. بە هێرشکردنە سەر ژن هێرشی سەر کۆمەڵگە دەکات. بۆیە تێگەشتن و زانستخوازی لە دژی ئەو سیاسەتە زۆر گرنگە. پێویستە لەڕووی فکرییەوە تێگەشتنمان بۆ ڕووداوەکان هەبێت، ئەمەش لە ڕێگەی شۆڕشی ڕۆژئاواوە فەراهەم بووە."