بە دیمەن

ئەوانەی کە بە دەستی پەدەکە شەهید بوون - ١: شەهید گەرناس

شەهید گەرناس گیانی خۆی لە پێناو تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا بەخت کرد؛ بە دڵپاکی، سادەیی و وڵاتپارێزی خۆییەوە نموونە بوو. ساڵی ١٩٩٢ لەلایەن پەدەکە و دەوڵەتی تورکەوە شەهید کرا.

شەهید گەرناس (عبدالرەحیم مووسا) یەکێک بوو لە ڕووە گەشاوەکانی تێکۆشانی ئازادیی کورد و زۆربەی ژیانی خۆی لە پێناو گەلەکەیدا بەخت کرد. گەرناس کە لەلایەن جوان موسای برایەوە یادی کرایەوە و باسی لەوە کرد گەرناس بە خۆشەویستی گەلەکەی، هاوسۆزی و هاوکارییەکانی ناسرابوو. لە ماوەی ساڵانێکە لە زانکۆدا بوو لەگەڵ پەکەکەدا ئاشنا بووە و لە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری کۆمەڵایەتی هەوڵێکی زۆریداوە؛ لە گوندەکەی خۆی چالاکییەکانی دەست پێدەکات و هاندەری برایەتی و پێکەوە ژیان بوو. بەپێی بیر وباوەرە شۆڕشگێڕییەکانی درێژەی بە ژیان و تێکۆشان دەدا و یەکێک بوو لەو کەسایەتیانەی کە خزمەتی بە کۆمەڵگاکەی کردووە و جێپەنجەی لەو بوارەوە بە جێماوە، گەرناس لە ساڵی ١٩٩٢لە لایەن پەدەکە و دەوڵەتی تورکەوە شەهید کرا.

مرۆڤەکانی خۆشدەویست و خەڵکیش ئەویان خۆشدەویست

بەسەدان هەزار شەهید هەن کە بە بەشداریکردن لە تێکۆشانی ئازادیی کورددا بەدیلیان داوە، هەتا کۆتایی تێکۆشانیان کردوووە و نرخیان خوڵقاندووە. یەکێک لەو شەهیدانە گەرناسە. برای شەهید گەرناس، جوان موسا، لە یادەوەری براکەیدا وتی: "پەیوەندیکردن و ناسینی شەهید گەرناس کارێکی ئاسان بوو. پەیوەندییەکانی لەگەڵ مرۆڤەکاندا بەهێز بوو. تەنانەت لە کاتی خوێندنیشدا پەیوەندی دڵسۆزانە و بەڕێزی لەگەڵ هاوڕێکانی هەبوو. زیانی بەکەس نەدەگەیاند. ئەو مرۆڤەکانی خۆشدەویست و بەهەمان شێوە خەڵکیش گەرناسیان خۆشدەویست. تەنانەت لە نێو بنەماڵەدا کەسێکی بەڕێز و دڵسۆز بوو، هێمن و لەسەر خۆ بوو پەیوەندیی لەگەڵ هەمووان باش بوو، بە بێ جیاوازی لەگەڵ خوشک، برا، دایک و باوکماندا هاوسۆزی و پەیوەندییەکی تایبەتی هەبوو. لە هەر کارێک کە ئەنجامی دەدەا هەوڵی دەدا سەرکەوتوو بێت. کەسێکی وەها بوو، کێ داوای یارمەتی لێبکرابا هاوکاری دەکرد. کەسایەتییەکی پێگەیشتووی هەبوو."

لە ساڵانی زانکۆدا پەکەکەی ناسی

شەهید گەرناس ڕۆڵەیەکی کوردە، لە ساڵی ١٩٦٦ لە ڕۆژئاوای کوردستان لە دایک بووە و لەوێ گەورە بووە. شەهید گەرناس کە بە منداڵێکی سەرکەوتوو دەناسرا، لە بواری ئەندازیاری کارەبا و ئەلیکترۆنیکدا خوێندوویەتی. لە ساڵی ١٩٩٠ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پەکەکەوە کرد. جوان مووسای برای، پرۆسەی ئاشنابوونی شەهید گەرناسی لەگەڵ بزووتنەوەی ئازادیی کوردستاندا بەم شێوەیە باس دەکات:

لە گوندی دەرنە ئاخە، زیاتر لە پارتێکی سیاسی کوردی هەبوو. گەرناس لە هیچ کام لەو پارتانە نزیک نەبووەوە. ساڵانی زانکۆی لە قامیشلۆ بەسەر برد و لەو ماوەیەدا لە گەڵ پەکەکە ئاشنا دەبێت زۆر دەکەوێتە بن کاریگەرییەکانیەوە. لەو ماوەیەدا، دەهاتەوە گوند و لەو بارەوە لە گەڵ خەڵکی گوندەکەدا قسەوباسی دەکرد. هەندێک جار ماڵ بە ماڵ دەچوو و باسی پەکەکەی دەکرد. لەو باوەرەدابوو کە دەبێت کە پێش گوندنشینەکان بنەماڵەکی خۆی بە ڕێکخستن بکات. بنەماڵە بەردەوام دەیانگوت کە گوندنشینەکان قەناعەت ناکەن مەگەر ئەوەی هەڤاڵان بینن لە نزیکەوە. گەرناس سەرەتا دڵی ئێمەی داگیر کرد، دواتر گوندنشینەکانی خستە بن کاریگەری خۆیەوە. بۆ ڕێکخستنی گوندەکەمان هەوڵێکی زۆریدا. لە ساڵی ١٩٨٩ بۆ یەکەمجار لە گوندەکەمان کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا و بنەماڵەکەی تێدا ئامادە بوون. کاتێک ئایدۆلۆژی ڕێبەر ئاپۆی ڕوونکردەوە، دۆخێکی نوێ بۆ ئێمە و دانیشتوانی گوندەکەمان هاتە ئاراوە، لەبەر ئەوە هەموو ئەو شتانەی باسی کرد نوێ بوون و لەلایەن خەڵکەوە پێشوازی لێکرا.

ئەو ژیانی خۆی فیدای شۆڕشگێڕی کرد

بە ئیلهام وەرگرتن لە ناوی کوما بەرخۆدان (گروپی مۆسیقای بەرخۆدان) تیپی تۆپی پێی بەرخۆدانی لە گوندەکە دامەزراند. گوندنشینەکانی کۆدەکردەوە و یاری تۆپی پێیان دەکرد. ئامانجی ئەو دروستکردنی ڕۆحێکی کۆمەلایەتی بوو. گەنجان کۆدەبوونەوە و سەکۆیەک بۆ گفتوگۆ دروست دەبوو. زەمینەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی دەڕەخساند. من حەزم لە گوێگرتنی گۆرانی بوو، بەڵام ئەو گۆرانیانەی گوێم لێدەگرت گۆرانی ئاسایی بوون. گەرناس چوو کاسێتەکانی کۆما بەرخۆدانی بۆ هێنام و وتی: "تۆ گوێ لەم گۆرانیانە بگرە" هەروەها نامیلکەی بۆ من دەهێنا تا بیخوێنمەوە. هەوڵی دەدا ڕۆحێکی شۆڕشگێڕانە ببەخشێت."

"لە ساڵی ١٩٩٢دەستەکانی پەدەکە بە خوێنی گەریلا سوور بوو"

ساڵی ١٩٩٠ چووە ئاکادیمیای شەهید مەعسووم کۆرکەماز(عەگید) لە لوبنان بۆ ئەوەی لەلایەن ڕێبەر عەبدڵا ئۆجالان پەروەردە ببینێت. لە ١ی ئایاری ١٩٩٢ لە ئەنجامی بەشداری و هاوکارییە خیانەتکارییەکانی پەدەکە لەگەڵ حکومەتی تورکدا شەهید بوو. جوان موسا سەبارەت بە شەهیدبوونی گەرناسی برای و بەشداری و هاوکارییەکانی پەدەکە وتی: "دوای ئاکادیمیای مەعسووم کۆرکماز، دوو وێنەی ئەومان پێگەیشت. ئیتر دوای ئەوە هیچ شانسی ئەوەمان نەبوو یەکتر ببینین. ساڵی ١٩٩٢ هەواڵی شەهیدبوونی لە هەفتانینەوە گەیشت. لەو کاتەدا پەدەکە و حکومەتی تورک وەک ئەمڕۆ بە هاوبەشی پێکەوە دژی تەڤگەری ئازادیی کارییان دەکرد. دواتر زانرا کە پەدەکە ڕۆڵی هەبووە لە ڕژاندنی خوێنی گەریلاکان بە خیانەت و هاوکارییەکانی لەگەڵ سوپای داگیرکەری تورکدا. یەکێک لەو گەریلایانە گەرناسی برامە."

پەدەکە لەگەڵ دەوڵەتی تورک لە هاوکاریدایە

جوان موسا بە ئاماژەدان بەوەی کە پەدەکە هێشتا لە شەڕی گەریلادا لە گەڵ دەوڵەتی تورک لە هاوکاریدایە، لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: "کاتێک سەیری مێژووی کوردستان بکەیت پێش ساڵی ١٩٩٢ و ئێستا، پەدەکە وەک خائینێک بەبیر دێتەوە "قەد پەیوەندییەکانی لەگەڵ دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا نەپچڕاندووە و بەردەوام لەگەڵی لەهاوکارییدایە. بە ئێستایشەوە گەریلا بەدەستی پەدەکە شەهید دەکرێن، خیانەت کۆتایی نەهاتووە. لەدەرەوەی خیانەت، لەنێوانیاندا هاوبەشی هەیە بە شێوەیەک لە هەموو بوارەکاند لە گەڵ دەوڵەتی تورکدا هاوکاریی دەکات. ئێستا دەبێت گەلی کورد بە تەواوی لەوە تێبگات کە کام لایەن خزمەت بە کێ دەکات. پێویستە گەلەکەمان ئەوە بزانێت کە بوونی گەلی کورد پەیوەستە بە بوونی گەریلاکانی ئازادی کوردستانەوە. هەروەها بوون و مانەوەی گەلی کورد گرێدراوە بە بوونی پەکەکەوە.