ئورال: ئەگەر لایەنەکان ئەرکەکانیان بەجێبهێنن گەلی سوریا و کورد سەردەکەون

میهراج ئورال سیاسەتمەدار و فەرماندەی هێزەکانی موقاویمەی سوریا ڕایگەیاند، ئەگەر لایەنەکان ئەوەی لە دەستیان بێت ئەنجامی بدەن، هەموو کەس سەردەکەون.

میهراج ئورال سیاسەتمەدار و فەرماندەی هێزەکانی موقاویمەی سوریا ڕایگەیاند، کوردەکان بەبەرخۆدانی خۆیان لەکۆبانێ و لەزۆر ناوچەدا چەندین سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە. ئورال ڕاشیگەیاند، بۆ ئەوەی کێشەکان چارەسەر بکرێن و کۆتایی بە شەڕ لە سوریا بهێنن، پێویستە ئەو خاکانەی کە دەوڵەتی تورک داگیرکەری کردووە ئازاد بکرێت و گەل لەو پێناوەدا پێویستە بەرخۆدان بکات. ئورال گوتی : ئەگەر لایەنەکان ئەرکەکانیان بەجێبهێنن گەلی سوریا و کورد سەردەکەون."

ئورال سەرنجی ڕاکێشایە سەر سیاسەتەکانی سەر سووریا و گوتی، " ئەم دڕندەییە لە ئاستی دەوڵەت و پشتیوانییەکەی، ئیدارەی ئەردۆغانە بە تێوەگلانی تورکیا لە پرۆسەکە ، بەردەوام بوون لە دوژمنایەتی کردنی کورد بە بەهانەی درۆ تا سەرکەوتنی کۆبانی بەردەوام بوو . هەزاران هاوڵاتیی سیڤیل کوژران، بەشێوەیەکی دڕندانە قڕکران.

ئوراڵ تیشکی خستە سەر ڕۆڵی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شۆڕشی ڕۆژئاوادا و وتی "لەم دۆخەدا بینرا کە ئەو هەنگاوانەی کە ناتوانرێت بەرەو دواوە هەڵبگیرێت، هەنگاوی بۆ پێشەوە هاویشت و گەلی کوردیش بەشێک بوو لەم تێکۆشانە و بەو شێوەیە بوو بە چارەسەر. ئەوەش ئەنجامی ڕاستەوخۆی سیاسەتی ژیرانەی سەرۆک ئۆجالان بوو، کە بە درێژای ئەو چەند ساڵە بڵاوبوویەوە و لە ڕۆژئاوا خۆی پیشان دا. ئەمڕۆ دەڵێن سەرۆک ئۆجالان و تەڤگەری ئازادی "خەنجەری پشتی ڕۆژئاوان"، ئەم نەزانییە و ڕق و تۆڵەی نامرۆڤانەی خۆیان نیشان دەدەن . بەڵام بەبێ ئۆجالان و هێڵەکەی ڕاستییەک بە ناوی رۆژئاوا نەدەبوو ''

ئورال لە بەردەوامیدا گوتی : " تیرۆر و دەستدرێژی ٨٠ دەوڵەتی خراپ بۆ سەر سووریا ، زەبرێکی جیددییان لێ کەوت . کاتێک شکستەکەی کۆبانیان بەسەرداهات، ئەوان شکان. بەڵام  ئەردۆغانی دیکتاتۆر کە لە سەر ئەو پرسە سوور بوو، بە هەزاران زەمینەی دروست کرد بۆ ئەوەی شۆڕش تێکبدات، بە تایبەتی تاوەکو ئێستاش لە دوژمنایەتیکردنی کوردان بەردەوامە."

ئامارەکانی شەڕی ناوخۆ ئەو شتە پیشان دەدات کە ئەو شوێنانەی لەلایەن ئەردۆغانی دیکتاتۆرەوە داگیرکران بە دەستی تیرۆریستان وێرانکران. ئەردۆغان تاوانی نێودەوڵەتی بەرامبەر بە هاوڵاتیانی مەدەنی ئەنجام بدات، بۆ ئەوەی لەسەر پێ بمێنێتەوە. ناچارە مرۆڤ بکوژن، لەناوی بەرن، بۆ ئەوەی لەسەر خاکی سوریا بوەستن"

ئوراڵ لە بەردەوامیدا وتی "لە کۆبانێ هەروەک چۆن قاڕەمانە کوردەکان چەتەکانی داعش و ئەردۆغانی دیکتاتۆریان تێکشکاند کە لە پشتیان بوون، پشتیوانی ئاسمانی و لۆجستیکییان لە لایەن هاوکارەکانەوە وەرگرت، هەمان شت بۆ سوریاش راستە. من کەسێکم لەم پرۆسەیەدا ، ئەگەر سوپای سوریای دلێر هاوکاری و پشتگیری هێزەکانی موقاومەی سوریا نەکەن،  هاوکاری هیچ دۆستێک نەدەگەیشتە ئەنجام . سەرکەوتن بە کورد، سوریانی و رۆڵەکانی ئەم وڵاتە دەبێت."

لەسەر ئەو پرسەی کە دەوڵەتی تورک لەو شوێنانەی کە داگیری دەکات، قایمقام، خوێندنگە دەکاتەوە و دادگا دروست دەکات، ئورال وتی "ئەو دەستدرێژییانە بێ جیاوازین، تاوانی شەڕی نێودەوڵەتی، ئەو جۆرە تاوانانەیە کە دەبێت دادگایی بکرێن. تەنیا بە شێوەیەک ئەمە دەتوانێت بکرێتە رۆژەڤ، هەرچەندە مرۆڤ بەرژەوەندی دۆستایەتی لەبەرچاو دەگرێت، بەڵام پێویستی بە بەرخۆدانی گەل، پێویستە بە بەرخۆدانی هێزەکانی دەرەوەی حکومەتی سوریا هەیە. گەل جەماوەرێکی وا نییە کە بەپێی بەرژەوەندی خێڵەکان ، سەرۆک خێڵەکان بجوڵێتەوە. بە نیشتمانپەروەری ئەو ناوچانە دەپارێزێت کە لێی دەژین.

سەبارەت بە هەڵوێستی تورکیا لە سوریا ئورال گوتی " کێشەی سەرەکی تورکیا نەهێشتنی هەموو بوونێکی سیاسی - کۆمەڵایەتی - ئابوری پەیوەندیدار بە کوردەکانە . بۆیە ، دەوڵەتی تورک  بە تەنیاش بمێنێتەوە ، ئەیەوێ درێژە بەم داگیرکارییە بێشەرمانە بدات. دەبێت کورد تاکتیک بەکاربهێنێت و بە ئەزموونی خۆی ئەنجام بەدەست بهێنێت. لەسەر ئەم پرسەش خاوەن بڕیار بە تەنها کوردە."

لەسەر پەیوەندی نێوان بەڕێوەبەرایەتی خۆبەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا و ئیدارەی دیمەشق ، ئورال گوتی " ئەو دوو هێزە دۆستە، هێزی سەرەکی یەکێتی سوریان کە دەتوانن سەرکەوتنی دیار لە رووی سەربازی و سیاسی و ئابوری بەدەستبهێنن . سەرەتا ئەمە دەبێت بزانرێت؛ هەر لایەنێکیان لە بەرانبەر لایەنەکەی دیکە بوەستێتەوە تێکدەچێت و لە ئەنجامدا گەلی سوریا تێکدەچێت.

ئەوەی ئەم دوو لایەنە دەکاتە دۆست مێژووە ، هەموو داتاکانی مێژووە .

لە هەرێمەکە دا لە نێوان ئەو دوو دۆستەدا کۆمەڵکوژی ئەنجامنەدراوە. ئەوانەی ئەمە نازانن دەیانەوێت بە یەکسانکردنی هەموو دەوڵەتانی ناوچەکە ئەنجام بەدەستبهێنن."

ئۆرال لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەدا " دەبێت بە دڵنیاییەوە هەبوونی کورد لە لایەن دامەزراوە دەستوورییەکان و بە یاسا زامن بکرێت . ئەمە مافی ئەوانە، پێویستە ئامانج دیاری بکرێت. دەبێت مرۆڤ خۆی لە نیگەرانیەکان دوور بگرێت و هەنگاوی باش بنێت و کێشەکە بە شێوەیەک چارەسەر بکات کە نموونەبێت بۆ هەموو ناوچەکە .  ئەگەر ئەمە بکرێت، وەک سەرۆک ئۆجالان وتی، ئەوانەی لەگەڵ کورد هاوکاری دەکەن، سەردەکەون و بەهێز دەبن. زەمینەش باشیش بۆ ئەوە سوریایە."

ف.ق