'ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بۆ ئێمە جێگەی هیوایە'
یەک لە کۆچبەرانی عەفرین-شەهبا موفیدە کۆتۆ رایگەیاند: لە سایەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەرییەوە لە قامیشلۆ جێگیر بوون و وتی: "ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریمان جێگەی هیوامانە."
یەک لە کۆچبەرانی عەفرین-شەهبا موفیدە کۆتۆ رایگەیاند: لە سایەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەرییەوە لە قامیشلۆ جێگیر بوون و وتی: "ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریمان جێگەی هیوامانە."
موفیدە کۆتۆ کە خەڵکی بلبلی ناوچەی عەفرینە لە دوای هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ بۆ سەر عەفرین و داگیرکردنی، کۆچی شەهبا دەکەن و لەوێ جێگیردەبن. جارێکی دیکە لە دوای هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە ٢٩ی تشرینی دووەم بۆسەر شەهبا و داگیرکردنی کۆچی قامیشلۆ دەکات.
موفیدە کە لە عەفرین وەک مامۆستا لە دەستەی پەروەردەییدا کاری دەکرد، لەبارەی ژیانی عەفرین و قۆناغەکانی کۆچبەرییەوە بۆ ئاژانسمان قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا عەفرین هەموو خەون و ئیرادەیانە، ژیانی عەفرین هەموو شتێکی پێ بەخشیوون. موفیدە باسی لە هێرشە داگیرکارییەکانی سەر عەفرین کرد و وتی: "لە ڕاستییدا دەرچوونمان لە عەفرین ئاسان نەبوو، چونکە عەفرین بە مانای ژیان بوو بۆمان. هەرچەندەی بڵێین هێز و ئیرادەی بەهێزمان هەبوو، بەڵام دووژمن کۆچبەری کردیین."
'ئەوەی لە شەهبا درووستمان کرد وێران کرا'
لە بەردەوامی قسەکانیدا موفیدە کۆتۆ باسی لەوەکرد کە چۆن لە دوای بەرخۆدانی ٥٨ ڕۆژەی عەفرین کۆچیان کردووە و بە هەموو زەحمەتییەکان تا دواجار لە شەهبا جێگیر بوون و سەرلەنوێ ژیانیان دەستپێکردووەتەوە و ئەمەی وت: "ڕاستە عەفرینمان بە جێهێشت، بەڵام لە نێو شەهبادا عەفرینێکی بچووکمان درووستکرد. ڕاستە عەفرین زێدی دایکمانە، بەڵام لە دوای عەفرین، دەتوانین بڵێین شەهبا بووە زێدی ژیانی نوێمان. ئەمەش نیشاندەری ئەوەبوو کە چەندە بە کاردنمان بە شەهباوە پەیوەست بووین. ژیانمان لە عەفرین وێرانکرا، کەچی دوای ساڵانێک لە کۆچبەری دیسانەوە ئەو ژیانەمان وێرانکرا کە لە شەهبا بونیادمان نابوو. شەهبمان ئاوادان کردەوە و لە قڕکردنی سروشتی پاراستمان."
هەر لە قسەکانییدا موفیدە کۆتۆ باسی لە سەختییەکانی جێهێشتی شەهبا و دەستبەردار بوون لە هەموو ئەو ژیانەی لەوێ بونیادیان ناوە کرد، دواتر چۆن بە یارمەتی هێزەکانی قسەدە گەیشتوون بە هەرێمەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری.
'هەرگیز دەستبەرداری عەفرین نابین'
لە کۆتایی قسەکانیدا موفیدە کۆتۆ سەرنجی خستەسەر پێشوازی و هاوکاری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە کۆچبەران و جەختی لەوە کردەوە لە هەموو ڕوویەکەوە یارمەتی دراون و ئەو ئیدارەیە جێگەی هیوایانە و بەم شێوەیە کۆتایی بە قسەکانی هێنا: "وەک کورد هەمیشە لە دژی دابڕاندنی پەیوەندی نێوان نەتەوەکان بووین، بەڵام دەبێت نەتەوەکانی دیکەش لە بەرانبەر ئەم ستەمی لە گەلی کورد دەکرێت بێدەنگ نەبێت. دەبێت بە بەرخۆدانمانەوە بۆ عەفرین و شەهبا بگەڕێینەوە. پێویستە هەموو کاتێک عەفرین لە یادەوەری منداڵەکانماندا زیندوو ڕاگرین، چونکە عەفرین زێدی ڕەسەنمانە و هەرگیز دەستبەرداری نابین."