ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری: هاوخەم و هاوسۆزی بنەماڵەی قوربانیانی ئاگرکەوتنەوەین

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵەی قوربانیانی ئاگرکەوتنەوە لە ئامەد و مێردین دەربڕی.

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی هەرێمی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا سەبارەت بە ئاگرەکەی باکوری کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە ئاگرەکە بەردەوامە، زیانی گەورەی گیانی و ماددی هاتوونە ئاراوە، بەڵام لایەنی فەرمی دەسەڵاتی تورک بێدەنگ بوون و وەک پێویست هاریکارییان پێشکەش بە زیانبەرکەوتووان نەکردووە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە ئەمە بەشێکە لە سیاسەتی شەڕی قڕکردنی دەوڵەتی تورک کە لە دژی ناوچە کوردییەکان بەڕێوەی دەبات.

لە راگەیەندراوەکەی خۆبەڕێوەبەریدا سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیانی ئاگرکەوتنەوەکە کراوە و هیواخوازراوە کە جیتر ئەو کارەساتە دووبارە نەبێتەوە و زیانی زیاتری بەدواوە نەبێت.

هـ . ب