ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە بەیاننامەیەکی نووسراودا شۆڕشی ١٩ی تەمموزی لە گەلانی ناوچەکە پیرۆز کرد و بەڕێزدارییەوە شەهیدانی شۆڕشی یاد کردەوە.
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا جەختی لەوە کردەوە کە گەلانی ناوچەکە بە یەکڕیزی و شۆڕشی ئازاد سوریایەکی دیموکراتیک بنیات دەنێن و خاکە داگیرکراوەکان لە چنگی داگیرکەران ئازاد دەکەن و گەڕانەوەی شکۆمەندانە بۆ کۆچبەران دابین دەکەن و هەروەها تیرۆر لەناو دەبەن و پڕۆژەی دیموکراتیک سەردەخەن.
هەروەها لە بەیاننامەکەدا داوا لە هێزە نیشتمانییەکانی سوریاش کراوە کە بۆ بنیاتنانی سوریایەکی دیموکراتیک و بەبێ ناوەندی لەگەڵ گەلانی سوریا یەکبگرن.