ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری سپاسی پەرلەمانی کەتالانی کرد

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا سپاسی پەرلەمانی کەتالان کرد، کە بە فەرمی خۆبەڕێوەبەریی خۆسەری ناساندووە.

بەڕێوەبەرایەتیی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە بڵاوکردنەوەىی ڕاگەیەندراوێک، سپاسی پەرلەمانی کەتەلانی کرد.

راگەیاندراوەکەی خۆبەڕێوەبەریی خۆسەر؛

"لە ٢٠ی تشرینی یەکەمدا پەرلەمانی کەتالان ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی لە رووی سیاسییەوە ناسی و پەسەندی کرد. دانپێدانان و ناساندنی پەرلەمانی کەتەلان بۆ خۆبەڕێوەبەری پێشکەوتنێکی گرنگە و دروستبوونی پڕۆژەی خۆبەڕێوەبەریی خۆسەر وەک چارەسەرێک بۆ قەیرانی سوریا دەردەخات. هەروەها ڕێگایەکیشە بۆ چەسپاندنی یەکپارچەیی گەلان و ڕێبازێکی دیموکراتیکە، کە نوێنەرایەتیی ئیرادەی هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگا دەکات، دوای ئەوەی دەیان ساڵە ئیرادەی کۆمەڵگا لە سوریا پشتگوێ خرابوو.

ئێمە سپاسی دۆستەکانمان دەکەین لە هەرێمی کەتەلۆنیا. ئێمە هەڵوێستی مێژووییان بە نرخ دەبینین. ئێمە وەک ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەڵێنمان نوێ دەکەینەوە، کە زیاتر بەرەو پێشکەوتن بڕۆین و پرۆژە دیموکراتییەکەمان دەوڵەمەند تر بکەین".

ژ.ت