ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی بانگەوازی بۆ دیالۆگ راگەیاند
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیک بۆ ئەنجامدانی دیالۆگ لە پێناو بونیادنانی ئایندەی سووریا بەیاننامەیەکی ١٠ خاڵی ڕاگەیاند. لە بەیاننامەکەدا بانگەوازی لە هەموو پێکهاتەکان کراوە.
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیک بۆ ئەنجامدانی دیالۆگ لە پێناو بونیادنانی ئایندەی سووریا بەیاننامەیەکی ١٠ خاڵی ڕاگەیاند. لە بەیاننامەکەدا بانگەوازی لە هەموو پێکهاتەکان کراوە.
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ ئەنجامدانی دیالۆگ لە پێناو بونیادنانی ئایندەی سووریادا بەیاننامەیەکی ١٠ خاڵی ڕاگەیاند و بانگەوازی لە هەموو پێکەهاتەکان کرد بۆ بەشداربوون لە دیالۆگ.
بەیاننامەکە لە پێش بارەگای ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە ڕقە بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی لە لایەن هاوسەرۆکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری، ئەڤین سویدا و حسێن عوسمانەوە خوێندراوەیە.
لە بەیاننامەکەدا جەختکراوەتەوە لەوەی پێویستە هەموو هێز و پێکهاتەکان لە پێناو بونیادنانی ئایندەی سووریادا، کە لە قۆناغی دوایی کەوتنی ڕژێمەکەیی ئەسەدەوە دەستیپێکردووە، بە گرتنەبەری دیالۆگ یەکگرتووی ناوخۆیی بتەوبکرێت.
'ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری هەموو هەوڵەکان بە گرنگ وەردەگرێت'
لە بەردەوامی بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەکرا، هەوڵی وڵاتانی عەرەبی و هێزەکانی دیکە بۆ هێنانە ئارایی ئاشتی و ئارامی و بونیادنانی ئایندەیی سووریا و هاتووە: "دەبێت هەموو پشتیوانییەکان بۆ بونیادنانی ئایندەی سووریا بەردەوام بێت و لەگەڵ ئەوە هەوڵانەداین."
لە بەیاننامەکەدا جەخت لەسەر ئەم خاڵانە کراوەتەوە:
"پاراستنی یەکێتی و سەروەری خاکی سووریا، وە دەستپێکردنی دیالۆگی نیشتیمانی و ڕاگرتنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتاکانی.
گرتنەبەری هەڵوێستی یەکگرتووی و کۆتایی هێنان بە گوتاری پڕ لە رق و تۆمەتبارکردنی یەکتر بە خیانەت.
بۆ تێپەڕاندنی دۆخی ئێستا، پێویستە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجام بدرێت لە نێوان هێزە سیاسییەکانی سووریادا.
گرەنتیکردنی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ جێگەی ڕەسەنی خۆیان.
بەردەوامیدان بە شەڕ و ئۆپەراسیۆنەکانی لە دژی ڕێکخراوی داعش و بنەبڕکردنیان.
پەرە بە میتۆدی دراوسێتی نێوان گەلانی سووریا بدرێت، بڕیاری دیاریکردنی ئایندەی سووریا لە دەستی گەلدا بێت.
ڕۆڵی دەوڵەتانی عەرەبی، نەتەوە یەکگرتووەکان، هاوپەیمانی نێونەتەوەیی و هەموو هێزە نێونەتەوییەکان بە گرنگ دەزانین. دوایان لێدەکەین ڕۆڵێکی ئەرێنی و چالاک لە پێشکەشکردنی ڕاوێژ، پشتیوانیکردنی گەلی سووریا، نزیکایەتی ئەرێنی پێکبهێنن. دەبێت ئەم ڕۆڵە بۆ پاراستنی ئاسایش و ڕێگرتن لە دەستوەردانی دەرکی بێت لە کاروباریی ناوخۆیی سووریادا."