ژماره‌ی بریندارانی بۆردومانه‌كه‌ی عه‌ین عیسا زیادی كرد
ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی هێرشیان كردبووه سه‌ر عه‌ین عیسا. له‌و هێرشه‌دا ژماره‌ی برینداره‌كان گه‌یشته چوار كه‌س.
ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی هێرشیان كردبووه سه‌ر عه‌ین عیسا. له‌و هێرشه‌دا ژماره‌ی برینداره‌كان گه‌یشته چوار كه‌س.
ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی هێرشیان كرده سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی عه‌ین عیسا. له‌و هێرشه‌دا گه‌نجێك به ناوی حه‌سه‌ن محه‌مه‌د ته‌مه‌ن 22 ساڵ برینداربوو. ژماره‌ی برینداره‌كان گه‌یشته چوار كه‌س. بۆردومانه‌كه به چه‌كی قورس له سه‌ر ساڵح ئه‌لحه‌مید، جه‌هبه‌ل، مشرفێ، فاستا، رێگای ئێم 4، شارۆچكه‌ی هشێ، رێگه‌ی رقا- عه‌ین عیسا و رۆژهه‌لاتی عه‌ین عیسا به‌رده‌وامه. هاوكات له‌گه‌ڵ بۆردومانه‌كان درۆنه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیش به‌سه‌ر عه‌ین عیسادا ده‌سوڕێنه‌وه.
عه‌بدولره‌حیم ساڵح محه‌مه‌د ته‌مه‌ن 14 ساڵ و كه‌سێكی تر كه ناسنامه‌كه‌ی نه‌زانراوه له‌و هێرشه‌دا شه‌هید بوون.
فه‌رمانده ئالان شوكری: ئێمه رێگه به داگیركاری ناده‌ین
هێزه‌كانی سوریای دیمكرات (قه‌سه‌ده) هێرشی چه‌ته‌كانی تێك‌شكاند و زیانێكی زۆری به چه‌ته‌كان گه‌یاند.
سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته فه‌رمانده‌ی قه‌سه‌ده ئالان شوكری رایگه‌یاند، چه‌ته‌كان سه‌رله‌به‌یانی له نزیك كاتژمێر 4:00 په‌لاماری ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی عه‌ین عیسایان دا.
ئالا شوكری ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌وڵی چه‌ته‌كان، ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ریش له باره‌گاكانی خۆیه‌وه له ناوچه‌كه هه‌رێمی عه‌ین عیسای تۆپباران كرد.
شوكری هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌كرد، كه قه‌سه‌ده هێرشی چه‌ته‌كانی تێكشكاندووه، زیانی زۆری به چه‌ته‌كان گه‌یاندووه و ئاشكرای كرد كه ته‌رمی ژماره‌یه‌كی زۆر له چه‌ته‌كان كه‌وتوونه‌ته ده‌ست شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده.
له كۆتایی قسه‌كانیدا ئالان شوكری به‌ڵێنیدا كه گرێ سپی و عه‌ین عیسا ده‌پارێزن و ناهێڵن ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر خاكی ئه‌وان داگیر بكات.
هـ . ب