ژمارەی گیانلەدەستدان لە سوریا بە بومەلەرزە گەیشتە هەشت هەزار و ٥٠٠ کەس
بەهۆی بومەلەرزەكەی سوریا و ڕۆژئاوای کوردستانەوە تائێستا هەشت هەزار و ٥٠٠كەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٧١هەزار كەسیش ئاوارە بوون.
بەهۆی بومەلەرزەكەی سوریا و ڕۆژئاوای کوردستانەوە تائێستا هەشت هەزار و ٥٠٠كەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٧١هەزار كەسیش ئاوارە بوون.
بەهۆی بومەلەرزەکەی ڕۆژی ٦ی شوبات کە بەشێک لە شارەکانی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان و تورکیا و سوریای گرتەوە، تائێستا لە سوریا و ڕۆژئاوای کوردستان هەشت هەزار و ٥٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.
هەروەها، تائێستا بەهۆی بومەلەرزەکەوە ١٧١ هەزار و ٨٤٣ کەس ئاوارە بوون و ٥٥٠ باڵەخانە ە تەواوی ڕووخاون و هەزار و ٥٧٠ باڵەخانە زیانیان بەرکەوتووە.
ڕۆژی ٦ی ئەم مانگە، زنجیرەیەک بوومەلەرزە كە بەهێزترینیان ٧.٨ پلەی بە پێوەری ڕێختەر بوو، بەشێك لە ناوچەكانی باكووری كوردستان، توركیا، ڕۆژئاوای كوردستان و سووریایان هەژاند و بە هەزاران کەس بوونە قوربانى.
ف.ق