بە دیمەن

ژنانی قامیشلۆ و عامودێ بە ڕێپێوانێک خاوەندارییان لە یەپەژە کرد

بە پێشەنگایەتی کۆنگرە ستار هەزاران ژنی شارەکانی قامیشلۆ و عامودێ بۆ پشتیگیردان بە یەپەژە ڕژانە گۆرەپانەکان و پەیامی 'هەمیشە خاوەنداری لە یەپەژە دەکەین'نیان دا.

بە پێشەنگایەتی کۆنگرە ستار هەزاران ژنی شارەکانی قامیشلۆ و عامودێ لە چوارڕیانی سۆنی-یەیی قامیشلۆ لێکترگردبوونەوە و بە ڕێپێوانێک پشتگیرییان لە شەڕڤانانانی یەپەژە کرد.

لە ڕێپێوانەکەدا درووشمەکانی "بژی بەرخۆدانی یەپەژە"، "بمرێ فاشیزم"، "یەپەژە هێزمانە" و "گەلی سووریا یەک گەلە" بەرزکرایەوە. وە لە ڕێپێوانەکەدا ئاڵاکانی قەسەدە، سەرخۆبوونی سووریا، یەپەژە و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بەرزکرانەوە.

ڕێپێوانەکە تا چوارڕێیانی شەهید قارەمانی شاری قامیشلۆ بەردەوام بوو، دواتر گۆردرا بۆ گردبوونەوە. لەدوای خولەکێک ڕێزلێنان، وتەبێژی کۆنگرە ستاری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕیحان لۆقۆ قسەیکرد و ئاماژەی  بەوەدا هێزەکانی یەپەژە بە مانای ژیانێکی نوێ دێت و سڵاوی لە هەموو شەڕڤانانی یەپەژە کرد و جەختیکردەوە لەوەی گەل بە ڕوحی شەڕڤانانی یەپەژە هەموو هێرشەکانی یەپەژە تێدەشکێنێت و وتی: "لێرەوە بەڵێنمان بۆ شەهیدان و شەڕڤانان دووپاتەکەینەوە و لەسەر ڕێچکەتان تێدەکۆشین تا گەیشتن بە سەرکەوتنی هەمیشەییمان."

'تۆڵەی خوێنی شەهیدانمان دەکەینەوە'

دواتر لە گردبوونەوەکەدا هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری کانتۆنی جزیرە فیڤیان باهۆ ئۆسۆ قسەیکرد و جەختیکردەوە لەوەی  وەک ژنانی هەموو پێکهاتەکان بۆ ئازادی و ماف لێکترکۆبوونەتەوە، ڕاشیگەیاند تۆڵەی خوێنی شەهیدان دەکەنەوە و وتی: "پەیاممان بۆ هەموو جیهان دەنێرین، بە تایبەت لە دوای سووریای نوێ، داوای فەراهەمکردنی مافەکانی ژنان دەکەین."