سیاسەتمەدار زەکی ئاکل بیریهێنایەوە کە دەوڵەتی تورک ساڵانێکە دەڵێت 'نابێت کورد ببێتە خاوەن پێگە و ستاتۆیەک' و لە پێناوەشدا هەموو شتێک ئەنجام دەدات و وتی، "کورد و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە سووریادا لایەنگری ئاشتی و چارەسەریین. بەڵام هیشتا دیار نییە هەڵوێستی هێزەکانی دیکە لەم بابەتەدا چییە و چۆندەبێت."
سیاسەتمەدار زەکی ئاکل هەڵسەنگاندی بۆ پێشهاتەکانی سووریا و ئایندەی سووریا کرد. لەسەرەتای هەڵسەنگاندنەکاییدا زەکی ئاکل باسی لە ئەگەری هاتنەئارای ئاشتییەکی هەمیشەی کرد بەوەی دەبێت هەموو پێکهاتە و هێزەکانی سووریا مافی خۆیان وەرگرن و ئەمەی وت: "لە ئێستاوە قسەکردن لەسەر ئەوەی دۆخی سووریا بە چ سیاسەتێک شێوەگیر دەبێت ئەستەمە. دەرفەتی دەستەبەرکردنی ئاشتییەکی هەمیشەیی لە کاتێکدایە کە هەموو گەل و پێکهاتەکانی سووریا مافی خۆیان وەرگرن. ساڵانێکە سیستەمی رەق و توندیی دەوڵەت نەتەوە بەڕێوەبردراوە. هێشتا قۆناغی شەڕی ناوخۆ لە ئارادایە. گەر ئەم تراژیدیا کارەساتبار و دڕندایەتییە بە درووستی هەڵنەسەنگێدرێت؛ ئەوا بەرەی تۆڵەکردنەوە دەبێتە هەڕەشە لەسەر پێکەوەژیانی هاوبەش.
هەڵوێستی تورکیا لە دژی کوردان دوژمنکارانەیە
درووستکردنی کۆدەنگی لە نێو کارەکتەرە سیاسییەکاندا کارێکی ئاسان نییە. چونکە لە قۆناغێکدایین کە چەندین هێزی دەرکی دەستوەردانیان کردووە. تورکیا لەم پرۆسەیەدا لە سەر بنەمای پشتگیریی لە هەتەشە و هێزیی دیکە دەجوڵێتەوە. لێدوانی ئەمریکا و ئەوروپا سەبارەت بە دۆخەکە ئەرێنییە، بەڵام تورکیا لە دژی کوردان هەڵوێستێکی دووژمنکارانە دەگێڕێت و بەسەر هێزەکانی سووریادا دەیان سەپێنێت. هەموو ڕێگەیەک دەگرێتە بەر بۆ ئەوەی بەشداربوونی کوردان بە ناسنامە و ئیرادەیی خۆیەوە لە کەسێتی ئەمریکا، ناتۆ و ئەوروپادا بلۆک بکات. هەروەها ڕوونیش نییە کە هێزەکانی ڕۆژئاوا و ناتۆ چەندە لەسەر قسەکەیی خۆیان بەردەوام دەبن. ترامپ دەڵێت ، 'بابزانین دۆخی سووریا چۆن دەبێت'.
ئەمریکا کەم لەم پرۆسەیەدا بۆ ئاشتیی هەمیشەیی ڕۆڵ دەگێڕێت و گەر هێزەکانی دیکەی ڕۆژئاوا بە جدییەتەوە وەریگرن، ئەوا ئیمکانی هەیە. بەڵام لە ئێستادا هەموو هێزەکان بە یەک ئاڕاستەدا بیرناکەنەوە. ئەوەی دەزانن دەیکەن، گەر بسەپێندرێت ئەوا ڕەنگە دۆخێکی نالەبار و پشێویتر سەرهەڵبدات.
چارەسەری هەمیشەیی لە کاتێکدا دەبێت کە گەل و هێزەکانی نێو سووریا هەبوونی یەکتر قبوڵ بکەن، لە ڕێگەی میتۆدی سیاسییەوە بکەن بە ڕێککەوتن. گەر هەمان شێوەیە چەوساندنەوە لە ئارادابێت، ئاوا نابێتە ئاشتیی و چارەسەرێک لەسەر بنەمایی ئیرادەیی گەلان.
گەر یەکگرتوویی ناوخۆی و کلتووری پێکەوەژیانی هاوبەشی دیموکراتیک بە بنەما بگرن، ئەوا دەبێتە شتە درووستەکە. هەڵبەت زلهێزەکانیش کە لە گۆڕەپانەکەدان دەبێت لەگەڵ ئەم چارەسەرییدابن."
زەکی ئاکل ئاماژەی بەوەدا گەر هێزەکانی ئەمریکا و ئەوروپا لەسەر قسەکانی خۆیانن پابەند بن ئەوا دەرنجامی ئەرێنی دەبێت لەسە دۆخەکە و دەرفەتی زیاتر دەڕەخسێنن. بەڵام دەبینین تورکیا ئاستەنگییەکی مەزنە لەسەر پرۆسەکە و لە ڕابردوو و ئێستاشدا جەخت لەسەر شەڕ دەکەنەوە و ئەمەی وت: "تورکیا هەموو چەتەکانی بەردەداتە هەرێمە کوردیی و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک. لە هەوڵی ئەوەدایە لەم پرۆسەیەدا دان بە کورداندا نەنرێت و دووریانخاتەوە لەو چارەسەرییەیی دەخوازرێت بهێندرێتە ئاراوە."
کورد و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لەگەڵ چارەسەری دیموکراتیک و ئاشتیانەدا
زەکی ئاکل ئاماژەی بەوەدا کورد هێشتا نەچووەتە پرۆسەی چاوپێکەوتنەوە لەگەڵ هەتەشدا، کورد سەرقاڵی ئەو هێرشانەیە کە هیشتا لە دژی بەردەوامە، بەڵام ئەمریکا و ئەوروپا لە پێگەی دیالۆگ و چارەسەرییدان و ئەمەی وت: " ڕوونە کورد و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لەگەڵ چارەسەری دیموکراتیک و ئاشتیانەدایە، بەڵام هێشتا هەڵوێستی هێزەکانی دیکەی نێو سووریا ڕوون نییە لەم ڕووەوە. کورد بۆ هەموو سووریا لەگەڵ سیستەمێکی دیموکراتیکدایە."
زەکی ئاکل ئاماژەی بەوەشکرد مرۆڤ دەتوانێت بڵێت کە سووریا دەتوانێت ئایندەیی خۆی بونیادبنێت، بەڵام دەستوەردانەکان بە گشتی و بە تایبەت تورکیا ڕێگری و ئاستەنگی پێش ئەم ئایندەسازییەی سووریایە. هەموو هەوڵی تورکیا دوورخستنەوەی کوردانە لەو داڕشتنەوەیەی ئایندەی سوریا. تورکیا هەموو خراپەکارییەک و ئاژاوەیەک دەنێتەوە لە نێوان کورد و عەرەبدا.
تورکیا خۆی لە قەیرانی دیموکراسییدایە
ئاماژەی بەوەشکرد، زەحمەتە قسەکردن لەسەر ئەوەی دۆخی سووریا لەسەر چ جۆرە سیاسەتێک شێوەگیر دەبێت. تێگەشتنی هەتەشە بۆ دیموکراسی و سیستەمە سیاسیەکەی بە گوێرەی ئەو شتانە نییە کە ناومان هێناون. زەکی ئەوەی دەستنیشانکرد، تورکیا هێشتا لەنێوخۆدا سیستەمێکی دیموکراسی قبوڵ نیە، ئاخۆ چۆن ئەمەی بۆ سووریا قبوڵ دەبێت؟ ئەمریکا و وڵاتانی عەرەبی هیچ بیرۆکەیەکییان بۆ دیموکراسی سووریا نییە. ئەوەی هەیە تێگەی نەتەوەی دیموکراتیک و پێکهێنانەکانێتی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، کە هەموو هەوڵێک لە ئارادایە بۆ لە باربردنی.
منبج مۆدێلێکی دیموکراتیکی پێکەوەژیان بوو
زەکی ئاکل ئاماژەی بە نموونەی منبج کرد بۆ پێکەوەژیانی هاوبەش، بەوەی منبج لە دەستی داعش ڕزگار کرا، ئەنجومەنی خۆی بونیاد نا، هەموو نەتەوەکان لە پێکەوە ژیاندابوون، بەڵام بەم پێشهاتانەیی کۆتایی تورکیا هەموو هەوڵی خۆیدا بۆ لەباربردنی ئەو تێگە پێکەوەژیانە. ئەوەیشی لە ئارادابوو بە ئاگربەستیشەوە بە هۆیی هاندانی تورکیا بۆ ئاژەواگێڕی و کاری نامرۆڤانە لە بار برا.
ئامانجی تورکیا پاکتاویی ڕەگەزییە
زەکی ئاکل ئاماژەی بە ئامانجی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کرد بۆ لەنابردنی هەموو دەستکەوتەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و وتی: "تورکیا لەبەرانبەر ئیدارەی خۆبەریوەییدا هەمان نیازی عەفرینی هەیە، ئەو پاکتاوە ڕەگەزییەی لەسەر عەفرین پێکی هێنا، خواستێتی هەمان شت لە سەر ئەو ئیدارەیەیە ئەنجام بدات. تورکیا ساڵانێکە دەڵێت، نابێت کورد ببێتە خاوەنی پێگە و ستاتۆ، بۆ ئەمەش هەموو کارێک دەکات."
لە بەرەدەوامییدا زەکی ئاکل تیشکی خستەسەر بەرخۆدانەکانی شەڕڤانان لە پردی قەرەقۆزاق و بەنداوی تشرین و جەختیکردەوە لەوەیی بەرخۆدانی بێهاوتای شەڕڤانان توانیویانە هەموو هێرشەکانی چەتەکانەی سوپای نەتەوەیی سووریا تێکبشکێن. بەڵام لێرەدا تورکیا ڕانەوەستێت و هەموو هاوکارییەکی سەربازی ئەو گرووپانە دەکات. باس لە ئاگربەست دەکرێت بەڵام تورکیا بە ئاسانی دەستبەرداری هێرشەکانی نابێت.
ئامانجی تورکیا تەنها شەڕە
زەکی ئاکل ئاماژەی بەوەدا تورکیا هەموو شتێک دەکات بە پاساو بۆ پەرەدان بە شەڕێ دژ بە کوردان، بۆ ئەمەش مەزاری سلێمان شا و گواستنەوەی بۆ قەرەقۆزاق کردووە بە بەهانە.
زەکی ئاکل سەرنجی خستەسەر دۆخی دێرەزۆر و ئاماژەی بەوەدا بەوەی هۆزەکانی ئەو هەرێمە جەختییان لەوەکردووەتەوە لەگەڵ قەسەدەدان، وە هەتەشەش لەسەر مانەوەی قەسەدە لەو هەرێمە ڕازی بووە، هۆکارێکە بۆ ئارامی لە هەرێمەدا. بەڵام تورکیا وەک هەمیشە هەوڵی نانەوەی ئاژەوە دەدات لەو هەرێمەدا لە ڕێگەی شەڕی تایبەتی ڕاگەیاندن و هاندانی گرووپەکانی نزیک لە خۆییەوە.
دەربارەی دۆخی ڕەقە، زەکی ئاکل ئاماژەی بە هاندانەکانی تورکیا بە نانەوەی ئاژەوە لەو شارەدا کرد، بەوەی لە کاتی پیرۆزکردنی کەوتنی ڕژێمدا کۆمەڵێکی نزیک لە تورکیا بە تەقەکردن چۆن هەوڵی نانەوەی ئاژەوەیان دا. بەڵام هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بە لێزانانەوە ئەو دۆخەیان چارەسەر کردووە.
مەترسییەکانی داعش جدیین
لە کۆتاییدا زەکی ئاکل باسی لە چالاکبوونەوەیی داعش کرد، بەوەی بەهۆی دروستبوونی ئەو پانتاییە چۆڵەی لە دەرنجامی پێشهاتەکانی ئەم دوواییەوە هاتووەتە ئاراوە، وە ئاماژەی بەوەشکرد لە نێو سوپای نەتەوەیی سووریادا ڕێژەیەکی زۆر لە چەتەی داعشی تێدایە، وە لە نێو هەتەشەشدا خۆیان بە ڕێکخستن کرووە. هەروەها بە هۆی ئەو فشارانەی لەسەر قەسەدەیە، قەسەدە ناچاربووە هەندێک جێگەی خۆی بگۆڕێت، بۆیە هەموو ئەمانە هۆکار و پاڵنەرن بۆ چالاکبوونەوەی داعش.
سەرنجی خستەسەر گیراوانی داعش کە لە لایەن هاوپەیمانانەوە لە کامپەکەدان و ئەمەی وت: "تا لە دەرەوە هێرش نەکرێت و ئاژەوە درووست نەبێت، کێشەی ئەوتۆییان نابێت. بەڵام لە بابەتەدا مەترسی جدی هەیە. بۆیە دەبێت ڕێوشوێنی زیاتر بگیرێتەبەر. هەڵوێستی تورکیا لەسەر هەموو شتێک مەترسییە. تورکیا نایەوێت داعش سەرکوت بکرێت. لە نێو سوپای ئازاددا هەزاران داعشی تێدایە. تورکیا دەڵێت تێکۆشان لە دژی تیرۆر بەڕێوەدەبەین، بەڵام دەردی بنەڕەتی دەوڵەتی تورک، بوونی کورد و دەستکەوتەکانێتی."