ده‌گوترێت ئه‌بووبه‌كر به‌غدادی خه‌لیفه‌ی داعش ته‌نیا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ چه‌ند چه‌ته‌یه‌كی نێو رێكخراوه‌كه‌ی هه‌یه و ته‌نیا چه‌ند كه‌سێك ئاگاداری شوێنی مانه‌وه‌ی ئه‌ون. به‌گوێره‌ی چه‌ند دیمه‌نێك كه كه‌سانی نزیكی به‌غدادی بڵاویان كردۆته‌وه، شرۆڤه‌ی زۆر ده‌رباره‌ی شوێنی خۆحه‌شاردانی به‌غدادی ده‌كرێت.
یه‌كێك له‌و چه‌تانه‌ی كه زۆر نزیكه له به‌غدادی، ئه‌یاد ئه‌لجه‌میلی-یه. ناوبراو له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا له شاره‌كانی بووكهمال و میادین-ی نزیك شارۆچكه‌ی هه‌جین، بینراوه. ئه‌مه زیاتر گومانی له‌سه‌ر شوێنی خۆحه‌شاردانی به‌غدادی دروستكردووه. له لایه‌كی دیكه‌وه، به‌گوێره‌ی زۆر شرۆڤه‌ی دیكه گومانی ئه‌وه ده‌كرێت كه به‌غدادی له‌و هه‌رێمه بێت.
له یه‌كێك له‌و دیمه‌نانه‌ی چه‌ته‌كانی داعش كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، چه‌ته‌كان به به‌غدادی ده‌ڵێن «شێخی ئێمه». به‌گوێره‌ی شرۆڤه‌یه‌كی ئیسلامی كه جێگه‌ی گفتوگۆیه، كه‌سێك كه ببێته خه‌لیفه، پێویسته هه‌رێمێك كۆنتڕۆڵ بكات.
به‌غدادی جاری یه‌كه‌م و دوایی له ساڵی ٢٠١٤ له مووسڵ بینرابوو. له‌و دیمه‌نه‌دا كه له دوای داگیركردنی مووسڵ بڵاوكرایه‌وه، به‌غدادی خه‌لافه‌تی خۆی ڕاگه‌یاند. له‌و كاته‌وه چه‌ندین جار بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كرا كه به‌غدادی كوژراوه یان بریندار بووه. به‌ڵام چه‌ته‌كانی داعش ٢٨ی ئه‌یلوولی ٢٠١٧ تۆمارێكی ده‌نگییان بڵاوكرده‌وه كه ده‌گوترێت ئی به‌غدادییه. به‌هۆی ئه‌و تۆماره ده‌نگییه‌وه گومان ده‌رباره‌ی مردنی ناوبراو كه‌م بوویه‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ڕووسیا ڕایگه‌یاند كه ده‌رباره‌ی كوشتنی به‌غدادی به‌ڵگه‌ی ئه‌وتۆیان له‌به‌رده‌ستدا نییه. ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش، تا ئێستا ٢٥ ملیۆن دۆلاری وه‌ك به‌خشیش له به‌رانبه‌ر كوشتن یان گرتنی ناوبراو داناوه.
ئایا له شارۆچكه‌ی هه‌جینه؟
ئه‌بو عه‌لی به‌سری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی هه‌واڵگری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تێرۆر له وه‌زاره‌تی كاروباری ناوخۆی عێراق ڕایگه‌یاند، له‌وانه‌یه به‌غدادی له شارۆچكه‌ی هه‌جین-ی سووریا خۆی حه‌شاردابێت.
هه‌روه‌ها سه‌عید جیاشی ڕاوێژكاری ئاسایشی مێدیای شه‌ڕ له عێراق و زۆر پسپۆڕی دیكه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه به‌غدادی له هه‌رێمێكی سووریایه له نزیك سنووری عێراق كه له لایه‌ن داعش داگیركراوه.
جیاشی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌گه‌ر به‌غدادی له ژیاندا مابێت، بۆ خۆشاردنه‌وه گونجاوترین شوێن، هه‌رێمی كه‌ناری چه‌می فوراته كه ده‌كه‌وێته سه‌ر سنووری عێراق - سووریا.
هیشام ئه‌لهاشیمی، یه‌كێك له ڕاوێژكارانی حكوومه‌تی عێراق و پسپۆڕ له بواری «گرووپه جیهادیستهكانی عێراق» ڕایگه‌یاند كه ئه‌و شوێنه‌ی به‌غدادی خۆی لێ ده‌شارێته‌وه، ئه‌و هه‌رێمه‌یه كه داعش ناوی لێناوه «ویلایه‌تی فورات». ناوبراو مه‌به‌ستی ئه‌و هه‌رێمه‌یه كه شارۆچكه‌ی هه‌جین-یشی تێدایه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی داعش به‌شێكی زۆری ئه‌و هه‌رێمانه‌ی له‌ده‌ستداوه كه داگیری كردوون، كه‌م شوێن هه‌ن كه سه‌ركێشه‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه بتوانن خۆی لێ بشارنه‌وه. هه‌رێمی باشووری چه‌می فورات كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی داعش دایه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له لایه‌ن سوپای سووریاوه گه‌مارۆ دراوه و په‌یوه‌ندیی ئه‌و هه‌رێمه له‌گه‌ڵ عێراق بڕدراوه، بۆ چه‌ته‌كان شوێنێكی گونجاو نییه. هه‌رێمه‌كانی باكووری چه‌م-یش له لایه‌ن قه‌سه‌ده-ه‌وه پاك ده‌كرێنه‌وه.
شارۆچكه‌ی هه‌جین و هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر
هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی - قه‌سه‌ده له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر، هه‌رێمێكی به‌رفره‌وانیان له چه‌ته‌كان داعش پاك كردۆته‌وه. له دوای ئه‌وه‌ی سوپای ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر له ٢٠ی كانوونی دووه‌می ٢٠١٨ هێرشی كرده سه‌ر عه‌فرین، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه وه‌ستێنرا، به‌ڵام له ١ی ئایاردا سه‌رله‌نه‌وێ ده‌ستیپێكرده‌وه. شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده له ١ی ئایار\١٠ی بانه‌مه‌ڕ به‌دواوه به ڕووبه‌ری ٢٠كم پێشڕه‌وییان كردووه و له دۆڵی فورات و سه‌رانسه‌ری سنووری عێراق جێگیر بوون.
شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده ٥ كم دوورن له گودنی باگۆس-ی سه‌ر سنوور. گوندی باگۆس كه له لایه‌ن چه‌ته‌كانی داعش-ه‌وه داگیركراوه، دواهه‌مین گوندی سه‌ر سنووری عێراقه، هه‌ر بۆیه‌ش گرینگه. فه‌رمانداری قه‌سه‌ده شێرگۆ حه‌سه‌كه كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌بات، ده‌ستنیشانی كرد كه دوای ئه‌وه‌ی ئه‌وان گونده‌كه‌یان ڕزگار كرد، داعش به‌ته‌واوی له لایه‌ن قه‌سه‌ده‌وه گه‌مارۆ ده‌درێت.
حه‌سه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌وان ٥ كم له شارۆچكه‌ی هه‌جین دوورن كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی زۆره. گوتیشی: زۆرێك سه‌رچه‌ته‌ی داعش له‌نێو هاوڵاتیانی سیڤیلی ئه‌و شارۆچكه‌یه خۆیان حه‌شارداوه.
ته‌نیا گوندێك ماوه بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به داعش بێنن
شێرگۆ حه‌سه‌كه فه‌رمانداری قه‌سه‌ده له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به ئاژانسی هه‌واڵی فوراتی ڕاگه‌یاند: ئه‌و هه‌رێمه‌ی كه ئێمه ئۆپه‌راسیۆنی تێدا ده‌كه‌ین، به درێژایی ٣٠ كیلۆ مه‌تره و ده‌كه‌وێته سه‌ر چه‌می فورات. زۆری نه‌ماوه كه ئێمه په‌یوه‌ندیی داعش به سنووری عێراقه‌وه ببڕین. جگه له شارۆچكه‌ی هه‌جین، له هه‌رێمه‌كه هیچ ناوچه‌یه‌ك نه‌ماوه كه ژماره‌ی دانیشتوانی زۆر بێت. هه‌ر بۆیه چه‌ته‌كان ئه‌م شوێنه وه‌ك بڕیارگهیهك به‌كاردێنن. هێزه‌كانمان ٦-٧ كم له ناوه‌ندی شارۆچكه‌كه دوورن و ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌مان به‌رده‌وامه.
حه‌سه‌كه ده‌ستنیشانی كرد كه پاككردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌رێمه به واتای كۆتاییهێنانه به داعش. له‌وباره‌یه‌وه گوتی: ئه‌م شوێنه دواهه‌مین هه‌رێمه كه داعش بۆ كاروباری لۆجستی و جبه‌خانه به‌كاریدێنێت. هه‌روه‌ها زۆر سه‌رچه‌ته‌ی ڕێكخراوه‌كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ شوێنێكیان نه‌ماوه بۆی ڕابكه‌ن، لێره خۆیان ده‌شارنه‌وه. هه‌ر بۆیه ڕزگاركردنی ئه‌م ناوچه‌یه كۆتایی به داعش دێنێت.
s.m