ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازیی منبج: سوپاسی یه‌په‌گه ده‌كه‌ین
فه‌رمانداره‌تیی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازیی منبج سوپاسی یه‌په‌گه‌ی كرد و ڕاشیگه‌یاند، ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر ئارامی هه‌رێمه‌كه پێشێل ده‌كات.
فه‌رمانداره‌تیی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازیی منبج سوپاسی یه‌په‌گه‌ی كرد و ڕاشیگه‌یاند، ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر ئارامی هه‌رێمه‌كه پێشێل ده‌كات.
فه‌رمانداره‌تیی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازیی منبج ده‌رباره‌ی دوایین پێشهاته‌كانی منبج و كشانه‌وه‌ی ده‌سته‌ی ڕاوێژكارانی یه‌په‌گه، له باره‌گای ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازیی منبج كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانی ساز كرد. له كۆنفڕانسه ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا زۆر فه‌رماندار و شه‌ڕڤانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی منبج ئاماده بوون.
شه‌رڤان ده‌روێش گوته‌بێژی فه‌رمیی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازیی منبج، له كۆنفڕانسه ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا لێدوانی دا كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
ئێمه وه‌ك ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازیی منبج، دوای ڕاگه‌یاندنی دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نه‌كه له ٤ی نیسانی ٢٠١٦، ده‌ستمان به هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازیی ڕزگاركردنی شار و گونده‌كانی منبج كرد. ئه‌م هه‌ڵمه‌ته له ١ی حوزه‌یرانی ٢٠١٦ له دژی داعش ده‌ستیپێكرد. ئێمه داوای پشتگیریمان له یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل - یه‌په‌گه و هاوپه‌یمانه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی كرد بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌كه‌مان و هاوڵاتییانی سیڤیلی خۆمان له ده‌ستی ڕێكخراوی داعش ڕزگار بكه‌ین.
«توركیا به‌شدار بوو له كۆبوونه‌وه‌ی منبج»
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه، ئێمه له باره‌گای ئینجه‌رلیك-ی توركیا كۆبووینه‌وه. نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا و به‌رپرسانی توركیا، هه‌روه‌ها شاندێكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی منبج به سه‌رۆكایه‌تیی فه‌رمانداری پێشووی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌مان شه‌هید عه‌دنان ئه‌بوو ئه‌مجه‌د ئاماده بوو. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ كرا ده‌رباره‌ی شه‌ڕی منبج و به به‌شداریی توركیا ڕێككه‌وتن كرا. به‌م شێوه‌یه هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی ده‌ستیپێكرد و زیاتر له ٢ مانگ به‌رده‌وام بوو. له ئه‌نجامدا ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازیی منبج و یه‌په‌گه به‌به‌شداریی هاوپه‌یمانه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی له ١٥ی ئابی ٢٠١٦ شاره‌كه‌یان ڕزگار كرد. هه‌زاران هاوڵاتیی منبج له دوای پێكهێنانی ئاسایش و خزمه‌تگوزاری، گه‌ڕانه‌وه شاره‌كه.
«یه‌په‌گه ١٦ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٦ كشایه‌وه»
له ڕێكه‌وتی ١٦ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٦ كاتێك ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازیی منبج ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی ئاسایش و سه‌ربازیی منبجی وه‌رگرت، یه‌په‌گه ئه‌و كات به لێدوانێكی فه‌رمی كشانه‌وه‌ی خۆی له شاره‌كه ڕاگه‌یاند. ئه‌مه‌ش به مه‌ڕاسیمێكی سه‌ربازی به‌ڕێوه‌چوو.
ئێمه وه‌ك ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازیی منبج درێژه‌مان به خه‌باتی خۆمان دا له بواری بونیادنانی داموده‌زگه‌ی ڕێكخستن بۆ پاراستنی شاره‌كه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و له‌سه‌ر بنه‌مای داواكاریی ئێمه، گرووپێكی یه‌په‌گه بۆ خه‌باتی په‌روه‌رده له منبج مانه‌وه. ئه‌وان وه‌ك ڕاوێژكار به‌و مه‌به‌سته‌ی هاوكاریی سه‌ربازی له بواری په‌روه‌رده‌ییدا پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی بكه‌ن، مانه‌وه. ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی ڕێخكراو و به ڕه‌زامه‌ندی هاوپه‌یمانه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی كرا. ئه‌مڕۆ له دوای ٢ ساڵ ئێمه بینیمان كه ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌مان له‌مه‌ودوا ده‌توانێت له ڕووی په‌روه‌رده و پاراستنه‌وه ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ بكات. هێز و ئه‌زموونمان له هه‌موو لایه‌نێكی په‌روه‌رده‌یی و شه‌ڕدا هه‌یه، بۆیه ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه كرا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی ڕاوێژكارانیان له منبج بكشێنه‌وه. كاروباره‌كانی كشانه‌وه، له ماوه‌ی ڕۆژانی داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێن.
«سوپاسی هێزه‌كانی یه‌په‌گه ده‌كه‌ین»
ئێمه وه‌ك ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازیی منبج جارێكی دیكه سوپاسی یه‌په‌گه و ده‌سته‌ی ڕاوێژكارانی سه‌ربازی ده‌كه‌ین كه هاریكاریی ئه‌نجوومه‌نی ئێمه‌یان كرد. هه‌روه‌ها سوپاسی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌كه‌ین، ئێمه به‌رخۆدانی لایه‌نه‌كان بۆ ڕزگاركردنی شاره‌كه‌مان له ده‌ستی داعش، به‌رز هه‌ڵده‌سه‌نگێنین.
«ئێمه ئاسایشی منبج ده‌پارێزین»
ئێمه وه‌ك ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازیی منبج جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌توانین ئاسایشی منبج و سنووره‌كه‌ی بپارێزین له به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی ده‌ره‌وه. ئێمه به‌بیری توركیای دێنینه‌وه كه هه‌وڵ ده‌دات سیاسه‌ته‌كانی خۆی به‌سه‌ر هه‌رێمه‌كه‌دا بسه‌پێنێت و ئاسایش و ئارامی منبج له‌به‌رچاو نه‌گرێت، كه له لایه‌كانی دیكه‌ی باكووری سووریا ئاڵۆزی هه‌یه. له جه‌رابلووس، باب، عه‌زاز و عه‌فرین، شه‌ڕ، ڕفاندن، گرتن و ئاڵۆزی له ئارادایه. بۆ توركیا واباشتره كه هه‌وڵ بدات ئارامی بۆ ئه‌و هه‌زاران كۆچبه‌ره دابین بكات كه له هه‌رێمه‌كانی ئه‌وانه‌وه كۆچبه‌ر ده‌بن و ده‌رفه‌تسازی بۆ كۆچبه‌ران بكات كه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر گونده‌كانی خۆیان له‌بری ئه‌وه‌ی به‌ره‌و منبج ئاواره بن.
«توركیا ئارامی هه‌رێمه‌كه پێشێل ده‌كات»
ژماره‌ی كۆچبه‌ران بارێكی گرانیان بۆ ئێمه‌ش دروست كردووه. ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی شه‌ڕی جه‌رابلووس و بابه كه له‌نێوان ئه‌و چه‌كدارانه‌ی توركیا پشتگیری‌یان ده‌كات، دروست بووه. له هه‌مان كاتدا گۆڕینی دیمۆگرافیا كه له عه‌فرین و باب به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌رده‌وامه و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش ئه‌مه‌ی تۆمار كردووه.
ئه‌مه به‌رچاوترین نیشانه‌ی شكستی مرۆڤایه‌تیی حكوومه‌تی توركیایه كه ده‌یه‌وێت ئارامی هه‌رێمه‌كه پێشێل بكات و دیمۆگرافیای هه‌رێمه‌كه بگۆڕێت. به‌مه‌ش ئامانجی خۆی بۆ داگیركردنی سووریا پیشان ده‌دات. بۆیه ده‌یان گرووپی چه‌ته‌ی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیا رێگه‌كان داده‌خه‌ن و باج به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ده‌سه‌پێنن، هه‌روه‌ها گه‌نج، ژن و منداڵ ده‌ڕفێنن و وێرانكاری له هه‌رێمه‌كه ده‌كه‌ن. ڕێ ناده‌ن كه سیڤیل بگه‌ڕێنه‌وه گوند و شاره‌كانی خۆیان. توركیا جگه له وێرانی و تێكدان، هیچی دیكه‌ی بۆ هه‌رێمه‌كه نه‌هێناوه. ئه‌مه له‌و دیمه‌نانه‌وه دیاره كه ڕۆژانه له شاره‌كانی جه‌رابلووس، باب، عه‌فرین و عه‌زاز ده‌یبینین و تیایاندا ئاڵۆزی و نائارامی هه‌رێمه‌كه ده‌رده‌خه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌وه شاری منبج له‌و كاته‌وه‌ی رزگاركراوه و هه‌تا ئێستا، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه ده‌كرێن، به ئارامی و ئاسایش به‌رده‌وامی به ژیانی ڕۆژانه ده‌دات.
s.m